نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان دروستدەکرێت بە گوژمەى زیاتر لە (9 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان لە شاری هەولێر. راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لەبڵاوکراوەیەکدا، رایگەیاند؛ لەم نزیکانە لە ڕێگای پارێزگای هەولێرەوە دەست دەکرێت بە دروستکردنى گەورەترین نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی سوتان لەسەر ڕووبەری (89,000م2)، بۆ ئەم پڕۆژەیەش گوژمەی (9 ملیار و 200 ملیۆن دینار) تەرخانکراوە، لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکاریەکان بەکۆتاهاتوون بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و بەم نزیکانە دەخرێتە تەندەر و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها لە راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە؛ لە ماوەی ساڵى ڕابردوودا بۆ نۆژەن کردنەوە و دابینکردنى پێداوییستی و ئامێری پزیشکی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستییەکانى سنوورى پارێزگای هەولێر زیاتر لە (2 ملیار دینار)ى لە کەرتی تەندروستی خەرج کراوە.
نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان دروستدەکرێت
نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان دروستدەکرێت
بە گوژمەى زیاتر لە (9 ملیار دینار) دەستدەکرێت بە دروستکردنى نەخۆشخانەیەکی (100) قەرەوێڵەیی سوتان لە شاری هەولێر.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لەبڵاوکراوەیەکدا، رایگەیاند؛ لەم نزیکانە لە ڕێگای پارێزگای هەولێرەوە دەست دەکرێت بە دروستکردنى گەورەترین نەخۆشخانەی (100) قەرەوێڵەیی سوتان لەسەر ڕووبەری (89,000م2)، بۆ ئەم پڕۆژەیەش گوژمەی (9 ملیار و 200 ملیۆن دینار) تەرخانکراوە، لە ئێستاشدا هەموو ئامادەکاریەکان بەکۆتاهاتوون بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و بەم نزیکانە دەخرێتە تەندەر و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەها لە راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە؛ لە ماوەی ساڵى ڕابردوودا بۆ نۆژەن کردنەوە و دابینکردنى پێداوییستی و ئامێری پزیشکی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستییەکانى سنوورى پارێزگای هەولێر زیاتر لە (2 ملیار دینار)ى لە کەرتی تەندروستی خەرج کراوە.
Post author
Comments
More posts