هاتووچۆی خۆرایی بۆ ٤٥٠ قوتابی کەمئەندام لە هەولێر دابین دەکرێت لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە، پاسی گواستنەوەی خۆرایی بۆ ٤٥٠ قوتابی کەمئەندام لە ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابینکردووە. تانیا جەمال، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕاگەیاند: ڕۆژانە لەڕێگەی ٥٠ پاسەوە، هاتووچۆ بە ٤٥٠ قوتابی کەمئەندام دەکرێت، کە نیشتەجێی ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێرن. سەرەڕای دابینکردنی پاسی گواستنەوە بۆ هاتووچۆکردنی قوتابییان، حکومەت مانگانە خەرجیی گیرفانیش بۆ ئەو قوتابییانە خەرج دەکات و یارمەتیی داراییان دەدات، بۆ ئەوەی بارگرانیی لەسەر خێزانەکانیان دروست نەکەن. سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە دیوانیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوەشی گوت: قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکو نۆی بنەڕەتین کە لە پەیمانگا و سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێکدێن لە؛ پەیمانگای ڕۆناکی نابینایان، پەیمانگای ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگای هیوای نابیستان، پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان و سەنتەری ئۆتیزم. مانگانە لە سەنتەری ڕۆشا بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر، خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک بۆ نابینایان دەکرێتەوە، و نابینایان فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کیبۆرد و مۆبایلی زیرەک دەکرێن. ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری کەمئەندامان بکات. سەرچاوە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
هاتووچۆی خۆرایی بۆ ٤٥٠ قوتابی کەمئەندام لە هەولێر دابین دەکرێت
هاتووچۆی خۆرایی بۆ ٤٥٠ قوتابی کەمئەندام لە هەولێر دابین دەکرێت
لەڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە، پاسی گواستنەوەی خۆرایی بۆ ٤٥٠ قوتابی کەمئەندام لە ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابینکردووە.
تانیا جەمال، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕاگەیاند: ڕۆژانە لەڕێگەی ٥٠ پاسەوە، هاتووچۆ بە ٤٥٠ قوتابی کەمئەندام دەکرێت، کە نیشتەجێی ناوەوە و دەوروبەری پارێزگای هەولێرن.
سەرەڕای دابینکردنی پاسی گواستنەوە بۆ هاتووچۆکردنی قوتابییان، حکومەت مانگانە خەرجیی گیرفانیش بۆ ئەو قوتابییانە خەرج دەکات و یارمەتیی داراییان دەدات، بۆ ئەوەی بارگرانیی لەسەر خێزانەکانیان دروست نەکەن.
سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی لە دیوانیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوەشی گوت: قوتابییەکان لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تاوەکو نۆی بنەڕەتین کە لە پەیمانگا و سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەخوێنن، ئەوانیش پێکدێن لە؛ پەیمانگای ڕۆناکی نابینایان، پەیمانگای ئاواتی بیرکۆڵان، پەیمانگای هیوای نابیستان، پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی کەمئەندامان و سەنتەری ئۆتیزم.
مانگانە لە سەنتەری ڕۆشا بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر، خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک بۆ نابینایان دەکرێتەوە، و نابینایان فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، کیبۆرد و مۆبایلی زیرەک دەکرێن. ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتری کەمئەندامان بکات.
سەرچاوە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
Post author
Comments
More posts