هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەدرێژایی شەقامی ١٢٠ مەتری بەکار دەخرێت و سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێت. دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر؛ سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەمەبەستی پابەندکردنی شوفێران بەڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراولەشەقامی 120مەتری خێرا، کەئەوپەڕی خێرایی 110کم لەکاتژمێرێکە وبەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەوشەقامە، لەبەرواری ئەمڕۆوە کە2023/10/15یە،تاکورۆژی2023/10/21کاتژمێر12ی شەو، سەرجەم کامیرەکانی خاڵ بۆخاڵ بەدرێژایی شەقامەکە بەکاردەخرێت وەکو (تاقیکردنەوە)،وەلەدوای ئەوبەڕوارە واتالە2023/10/22کامیرەکان سەرپێچیەکان تۆماردەکەن،بۆیە داوالەهەموان دەکەین بۆپاراستنی خۆیان وئازیزانیان وسەروماڵیان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراو. ب هاتووچۆی هەولێر 2023/10/15
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەدرێژایی شەقامی ١٢٠ مەتری بەکار دەخرێت و سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێت.
دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر؛
سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەمەبەستی پابەندکردنی شوفێران بەڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراولەشەقامی 120مەتری خێرا، کەئەوپەڕی خێرایی 110کم لەکاتژمێرێکە وبەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەوشەقامە، لەبەرواری ئەمڕۆوە کە2023/10/15یە،تاکورۆژی2023/10/21کاتژمێر12ی شەو، سەرجەم کامیرەکانی خاڵ بۆخاڵ بەدرێژایی شەقامەکە بەکاردەخرێت وەکو (تاقیکردنەوە)،وەلەدوای ئەوبەڕوارە واتالە2023/10/22کامیرەکان سەرپێچیەکان تۆماردەکەن،بۆیە داوالەهەموان دەکەین بۆپاراستنی خۆیان وئازیزانیان وسەروماڵیان، پابەندی ڕۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراو.
ب هاتووچۆی هەولێر
2023/10/15
Post author
Comments
More posts