ڕەوەند فواد، ئەو گەنجەی لەلایەن هاوڕێکانی و هەوادارانی تۆپی پێ بە کەریم بنزیمای هەریر بانگ دەکرێت . رەوەند فواد قەساب، لەدایکبووی شارۆچکەی هەریرە و لەئێستادا دانیشتووی وڵاتی ئەلمانیایە، وەک تۆری سۆشیال میدیای ئەربیل لایف پەیوەندیمان پێوەکرد و ئەویش بەمشێوەیە وەڵامی ئێمەی دایەوە. رەوەند گوتی ”هاوڕێکانم بەتایبەتی و خەڵک بەشێوەیەکی گشتی بە کەریم بنزیمای فەرەنسی یاریزانی یانەی ریال مەدریدم دەچوێنن، بە بنزیمەی هەریر بانگم دەکەن، بەڵام من بە شتێکی گرینگی نازانم و گرینگی پێنادەم،من سەرسامی ئەم یاریزانە نیم، وە چاوەرێ ئەوە ناکەم رۆژێک بیبینم و لەگەلی بدوێم”. لەدرێژەی قسەکانیدا باسی منداڵی خۆی کرد و ئاشکرایکرد، پێشوتر بەمندالی یاری تۆپی پێی کردوە، بەڵام ئێستا هیچ حەزێکی نییە بۆ ئەوەی ببێت بە یاریزان. هەروەها رەوەند ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا بەهۆی سەرقاڵی بە پیشەکەی خۆی کە قەسابییە، زۆر بەکەمی سەیری یارییەکان دەکات، تەنها یارییە کۆتاییەکان نەبێت. ڕەوەند هاندەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و پێشتر سەرسامی دێڤد بێکهامی یاریزانی پێشوی یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسییە و خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەو یاریزانە هەیە. ئەربیل لایف – هادی عمر
هاوشێوەی بنزیما لە هەریرە
ڕەوەند فواد، ئەو گەنجەی لەلایەن هاوڕێکانی و هەوادارانی تۆپی پێ بە کەریم بنزیمای هەریر بانگ دەکرێت .
رەوەند فواد قەساب، لەدایکبووی شارۆچکەی هەریرە و لەئێستادا دانیشتووی وڵاتی ئەلمانیایە، وەک تۆری سۆشیال میدیای ئەربیل لایف پەیوەندیمان پێوەکرد و ئەویش بەمشێوەیە وەڵامی ئێمەی دایەوە.
رەوەند گوتی ”هاوڕێکانم بەتایبەتی و خەڵک بەشێوەیەکی گشتی بە کەریم بنزیمای فەرەنسی یاریزانی یانەی ریال مەدریدم دەچوێنن، بە بنزیمەی هەریر بانگم دەکەن، بەڵام من بە شتێکی گرینگی نازانم و گرینگی پێنادەم،من سەرسامی ئەم یاریزانە نیم، وە چاوەرێ ئەوە ناکەم رۆژێک بیبینم و لەگەلی بدوێم”.
لەدرێژەی قسەکانیدا باسی منداڵی خۆی کرد و ئاشکرایکرد، پێشوتر بەمندالی یاری تۆپی پێی کردوە، بەڵام ئێستا هیچ حەزێکی نییە بۆ ئەوەی ببێت بە یاریزان.
هەروەها رەوەند ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا بەهۆی سەرقاڵی بە پیشەکەی خۆی کە قەسابییە، زۆر بەکەمی سەیری یارییەکان دەکات، تەنها یارییە کۆتاییەکان نەبێت.
ڕەوەند هاندەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و پێشتر سەرسامی دێڤد بێکهامی یاریزانی پێشوی یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسییە و خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەو یاریزانە هەیە.
ئەربیل لایف – هادی عمر
Post author
Updated on شوبات 01, 2022 by Shvan
Comments
More posts