هه‌ولێر.. هه‌نگاونانی كرده‌یی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) بە سەرپەرشتی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت به گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) به‌رێوه‌چوو… لەکۆبوونەوەکدا چەندین بڕیاریان دەرکرا و فەرمانگەیەک بۆ رایکردنی کارەکان دەرکرا. ئەمڕۆ چوارشه‌ممە 2022.11.30، بە سه‌رپه‌رشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر لەدیوانى پارێزگادا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت به گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) ناسراو به ناوچه‌ی (به‌فرزۆن ) به‌رێوه‌چوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به دواداچوون به راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی هه‌مان پرس كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر شێواز‌و میكانیزمی ره‌واندنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان كرایه‌وه‌و بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی به‌رده‌میان ئاڵوگۆر كران. له‌كۆتاییدا چه‌ند بریارێك بۆ سه‌رخستنی كاری گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) وه‌رگیرا” به‌جۆرێك كه ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه” وه‌ك دیاریكردنی فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ رایكردنی كاروباری گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) هه‌روه‌ها قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان وهه‌نگاونانی كرده‌یی به ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی بازاری شاره‌ستانی و كه‌لتووری و بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و شوینگه‌یه وه‌ك دێرینترین ناوچه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ولێر.. هه‌نگاونانی كرده‌یی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا)
هه‌ولێر.. هه‌نگاونانی كرده‌یی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا)
بە سەرپەرشتی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت به گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) به‌رێوه‌چوو… لەکۆبوونەوەکدا چەندین بڕیاریان دەرکرا و فەرمانگەیەک بۆ رایکردنی کارەکان دەرکرا.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممە 2022.11.30، بە سه‌رپه‌رشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر لەدیوانى پارێزگادا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت به گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) ناسراو به ناوچه‌ی (به‌فرزۆن ) به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به دواداچوون به راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی هه‌مان پرس كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر شێواز‌و میكانیزمی ره‌واندنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان كرایه‌وه‌و بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی به‌رده‌میان ئاڵوگۆر كران.
له‌كۆتاییدا چه‌ند بریارێك بۆ سه‌رخستنی كاری گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) وه‌رگیرا” به‌جۆرێك كه ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه” وه‌ك دیاریكردنی فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ رایكردنی كاروباری گه‌ره‌كه‌كانی ( ته‌عجیل و عه‌ره‌ب و خانه‌قا) هه‌روه‌ها قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان وهه‌نگاونانی كرده‌یی به ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی بازاری شاره‌ستانی و كه‌لتووری و بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و شوینگه‌یه وه‌ك دێرینترین ناوچه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت.
Post author
Comments
More posts