هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێتەوە بەمەبەستی رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێری پایتەخت، زیاتر لە 25 هەزار گوڵ لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر دەچێندرێن. سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، رایگەیاند؛ بە مەبەستی زیاتر بایەخدان بە جوانکردن و ڕازاندنەوەی شەقام و دوورگە ناوەندیەکانی پایتەخت، لەڕێگەی کارمەندانی بەشی نەمامگەی نموونەی یەک، 25هەزار گوڵی هەمیشە بەهاری بەرهەمهێنا. لەهەڵمەتێکدا لەلایەن کارمەندانی سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان لە سنوری شارەوانی هەولێر، لەسەرجەم شەقام و شوێنە گشتیەکانی پایتەخت دەچێندرێن. سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەپاڵ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ شاری هەولێر، گرینگی دەدات بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شاری هەولێر و ڕەخساندنی ژینگەیەکی پاک. لەهەفتەی رابردوو، رێکخراوی هەسار رایگەیاند، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی هەسار و بەپێی پلانێكی ستراتیژی تاوەكوو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێتەوە
هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێتەوە
بەمەبەستی رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێری پایتەخت، زیاتر لە 25 هەزار گوڵ لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر دەچێندرێن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، رایگەیاند؛ بە مەبەستی زیاتر بایەخدان بە جوانکردن و ڕازاندنەوەی شەقام و دوورگە ناوەندیەکانی پایتەخت، لەڕێگەی کارمەندانی بەشی نەمامگەی نموونەی یەک، 25هەزار گوڵی هەمیشە بەهاری بەرهەمهێنا.
لەهەڵمەتێکدا لەلایەن کارمەندانی سەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان لە سنوری شارەوانی هەولێر، لەسەرجەم شەقام و شوێنە گشتیەکانی پایتەخت دەچێندرێن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەپاڵ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ شاری هەولێر، گرینگی دەدات بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شاری هەولێر و ڕەخساندنی ژینگەیەکی پاک.
لەهەفتەی رابردوو، رێکخراوی هەسار رایگەیاند، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی هەسار و بەپێی پلانێكی ستراتیژی تاوەكوو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Updated on تشرینی یەکەم 16, 2022 by Shvan
Comments
More posts