هەولێر تووشی یەکەم شکست هات یانەی هەولێر لە یەکەم یاریدا لە خولی نایابی عێراق نەیتوانی سەرکەوتوو بێت و بەرامبەر بە یانەی کەربەلا تووشی شکست هات. ئەمرۆ دووشەممە، 2022.10.10 یانەی هەولێر لەیەکەم گەڕی یارییەکانی خولی نایابی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانەی کەربەلا یاری کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ و بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی کەربەلا کۆتایی پێهات. دوای چەندین هەوڵدانی هەردوو یانەکە، گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن. گێمی دووەمی یارییەکە دەستیپێکرد و ئەمجارە یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزان (مازن فەیاز) لەخولەکی 57 بە لێدانی پێنالتی توانی گۆڵێک تۆمار بکات. لەخولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، یانەی کەربەلا لەخولەکی 85 و 93 لە رێگەی یاریزانان (محەممەد قاسم و زیدان عبدالجبار) دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا. یانەی هەولێر و کەربەلا لەمێژووی رووبەڕوو بووەنەوەکانییان 29 یارییان ئەنجام داوە، یانەی هەولێر 11 بردنەوەی هەیە و لە 9 یاریدا یەکسان بوون، لە 9 یاریدا تووشی شکست بووە بەرامبەر یانەی کەربەلا. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
هەولێر تووشی یەکەم شکست هات
هەولێر تووشی یەکەم شکست هات
یانەی هەولێر لە یەکەم یاریدا لە خولی نایابی عێراق نەیتوانی سەرکەوتوو بێت و بەرامبەر بە یانەی کەربەلا تووشی شکست هات.
ئەمرۆ دووشەممە، 2022.10.10 یانەی هەولێر لەیەکەم گەڕی یارییەکانی خولی نایابی عێراق، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانەی کەربەلا یاری کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ و بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی کەربەلا کۆتایی پێهات.
دوای چەندین هەوڵدانی هەردوو یانەکە، گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەکتر بهەژێنن.
گێمی دووەمی یارییەکە دەستیپێکرد و ئەمجارە یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزان (مازن فەیاز) لەخولەکی 57 بە لێدانی پێنالتی توانی گۆڵێک تۆمار بکات.
لەخولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، یانەی کەربەلا لەخولەکی 85 و 93 لە رێگەی یاریزانان (محەممەد قاسم و زیدان عبدالجبار) دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا.
یانەی هەولێر و کەربەلا لەمێژووی رووبەڕوو بووەنەوەکانییان 29 یارییان ئەنجام داوە، یانەی هەولێر 11 بردنەوەی هەیە و لە 9 یاریدا یەکسان بوون، لە 9 یاریدا تووشی شکست بووە بەرامبەر یانەی کەربەلا.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts