گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

هەولێر دووەم سەرکەوتنی تۆمارکرد

وەرزش

هەولێر دووەم سەرکەوتنی تۆمارکرد

یانەی هەولێر بەرانبەر یانەی دیوانییە توانی دووەم سەرکەوتن لەم وەرزەی خولی نایابی عێراقی تۆمار بکات.

ئەمرۆ چوارشەممە، 2022.11.30 یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی،بووە میوانی یانەی دیوانییە لە خولی نایابی عێراق.

یانەی هەولێر توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بێنێت و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا.

تاکە گۆڵی یانەی هەولێر لە یارییەکەدا لەلایەن یاریزان ئەحمەد سەڵاح، لە خولەکی 24 تۆمار کرا.

یانەی هەولێر بەم بردنەوەیە بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی پانزدەیەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراق دێت.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف