هەولێر رووبەرووی کەرخ دەبێتەوە یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراقی لەنێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرخ دەکات، هەردوو یانە پێشتر لە ٣٧ یاریدا ڕووبەرووی یەکتر بوونەتەوە. سبەی یەکشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٥، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەو یانەی هەولێر لە گەڕی ٣٣ـی خولی نایابی عێراق لەنێو یاریگای فرەنسۆ هەریری و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی کەرخ دەکات. هەردوو یانەکە پێشتر لە ٣٧ یاریدا روووبەرووی یەکتر بوونەتەوە، یانەی کەرخ ١٥ یاری بردووەتەوە، هەولێریش لە ٩ یاریدا براوە بووە، ١٣ یاریی نێوانیان بە یەکسان بوون کۆتایی هاتووە. یانەی هەولێر لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی ٤٥ خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمیی خولی نایابی عێراق دێت، یانەی کەرخ بە دوو خاڵ کەمتر پلەی١٣ـی ریزبەندی گرتووە.
هەولێر رووبەرووی کەرخ دەبێتەوە
هەولێر رووبەرووی کەرخ دەبێتەوە
یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراقی لەنێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرخ دەکات، هەردوو یانە پێشتر لە ٣٧ یاریدا ڕووبەرووی یەکتر بوونەتەوە.
سبەی یەکشەممە ٢٠٢٣/٦/٢٥، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی شەو یانەی هەولێر لە گەڕی ٣٣ـی خولی نایابی عێراق لەنێو یاریگای فرەنسۆ هەریری و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی کەرخ دەکات.
هەردوو یانەکە پێشتر لە ٣٧ یاریدا روووبەرووی یەکتر بوونەتەوە، یانەی کەرخ ١٥ یاری بردووەتەوە، هەولێریش لە ٩ یاریدا براوە بووە، ١٣ یاریی نێوانیان بە یەکسان بوون کۆتایی هاتووە.
یانەی هەولێر لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی ٤٥ خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمیی خولی نایابی عێراق دێت، یانەی کەرخ بە دوو خاڵ کەمتر پلەی١٣ـی ریزبەندی گرتووە.
Post author
Updated on حوزەیران 24, 2023 by Shvan
Comments
More posts