گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

هەولێر: هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستیپێکرد

هەواڵ و زانیاری

هەولێر: هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستیپێکرد

بەڕێوبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، هەڵمەتێکی دارچاندنی ماڵ بە ماڵی دەستپێکردووە و بۆ هەر ماڵێک دارێکی لەجۆری (برەخت تەتۆنیا Brachitonia ) پێ دەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاڕکەکان، لەسنووری هەر شەش شارەوانی هەولێر، هەڵمەتێکی گشتیی بۆ چاندنی دار لەجۆری (برەخت تەتۆنیا Brachitonia )دەست پێکرد.

راگەیاندنی ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێر، بڵاویکردووەتەوە، لەهەریەکە لەگەڕەکەکانی (تەیراوە، سەیداوە، سێتاقان ) وەکو قۆناخی دووەم لەشاروانی یەک دەستکرا بەخشینی سەدان دار بە خاوەن ماڵ و دوکان و قوتابخانەکان بۆ ئەوەی بیچێنن و ببنە دۆستی سەوزایی.

لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە؛ هەر ماڵێک ئارەزووی هەبێت دار بچێنێت 1 داری پێدەدرێت لەجۆری (برەخت تەتۆنیا) تەواوی دارەکانیش بەرهەمی نەمامگەکانی سەر بە ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێرە.

ئامانج لە راگەیاندنی هەڵمەتەکە بەرز کردنەوەی ڕێژەی سەوزاییە بۆ ئاستی ستاندەری جیهانی و ئاشنا کردنی هاوڵاتییانە بە دار و درەخت و گرینگی دان بە ژینگەی شاری هەولێر.

ئەربیل لایف – زیرەک میهری