هەولێر: پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی کرایەوە بەئامادەبوونى وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم و پارێزگارى هەولێر، پەیمانگەی پیشەیی هەولێر خوێندنی ئینگلیزی لە گەڕەکی ڕووناکى شارى هەولێر کرایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.10.19، بە ئامادەبوونى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیی و مامۆستایان ئامادەى بوون، دواى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى خوێندن و بەشەکانى پەیمانگاکە. ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیانى، ئاماژەى بەوەدا؛ کردنەوەى ئەم پەیمانگایە هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى زیاتر بەکەرتى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان. هەروەها ئومێدى خواست پڕۆسەى خوێندن و پەروەردە بە هەوڵ و کۆششى مامۆستایانى بەڕێز سەرکەوتنى زیاتر و دەرەنجام و دەستکەوتى بەرزى زانست پتر بۆ قوتابیان و خوێندکاران بەدەستبهێنێ.
هەولێر: پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی کرایەوە
هەولێر: پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی کرایەوە
بەئامادەبوونى وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم و پارێزگارى هەولێر، پەیمانگەی پیشەیی هەولێر خوێندنی ئینگلیزی لە گەڕەکی ڕووناکى شارى هەولێر کرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.10.19، بە ئامادەبوونى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەڕێورەسمێکدا کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیی و مامۆستایان ئامادەى بوون، دواى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى خوێندن و بەشەکانى پەیمانگاکە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیانى، ئاماژەى بەوەدا؛ کردنەوەى ئەم پەیمانگایە هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى زیاتر بەکەرتى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان.
هەروەها ئومێدى خواست پڕۆسەى خوێندن و پەروەردە بە هەوڵ و کۆششى مامۆستایانى بەڕێز سەرکەوتنى زیاتر و دەرەنجام و دەستکەوتى بەرزى زانست پتر بۆ قوتابیان و خوێندکاران بەدەستبهێنێ.
Post author
Comments
More posts