لەخولی نایابی عێراقی یانەی هەولێر توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتن بەسەر یانەی نەورۆز تۆمار بکات ئەمرۆ دووشەممە، ١٠/١/٢٠٢٢ لە خولی نایابی عێراقی، یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆک میوانداری یانەی نەورۆزی کرد و بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا. گۆڵەکانی یانەی هەولێر لەلایەن یاریزانان، سامییە یاسین دوو گۆڵ، شێرکۆ کەریم و رەوا یوسف تۆمارکران، هەروەها دوو گۆڵەکەی یانەی نەورۆز یاریزان ئاسۆ رۆستەم تۆماری کردن. ئەم بردنەوەیە چوارەمین بردنەوەی لەسەریەکی یانەی هەولێر بوو لەخولی نایابی عێراقی، لەژێر سەرپەرشتی نزار مەحروسی راهێنەری تازەی یانەکە. هەولێر بەم سەرکەوتنە ٢٠ خاڵی هەیە و بەشێوەیەکی کاتیی پلەی دوازدەیەمی لەخولی نایابی عێراقی گرتوە. ئەربیل لایف – زیرەک میهری
هەولێر چوارەمین بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد
لەخولی نایابی عێراقی یانەی هەولێر توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتن بەسەر یانەی نەورۆز تۆمار بکات
ئەمرۆ دووشەممە، ١٠/١/٢٠٢٢ لە خولی نایابی عێراقی، یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆک میوانداری یانەی نەورۆزی کرد و بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.
گۆڵەکانی یانەی هەولێر لەلایەن یاریزانان، سامییە یاسین دوو گۆڵ، شێرکۆ کەریم و رەوا یوسف تۆمارکران، هەروەها دوو گۆڵەکەی یانەی نەورۆز یاریزان ئاسۆ رۆستەم تۆماری کردن.
ئەم بردنەوەیە چوارەمین بردنەوەی لەسەریەکی یانەی هەولێر بوو لەخولی نایابی عێراقی، لەژێر سەرپەرشتی نزار مەحروسی راهێنەری تازەی یانەکە.
هەولێر بەم سەرکەوتنە ٢٠ خاڵی هەیە و بەشێوەیەکی کاتیی پلەی دوازدەیەمی لەخولی نایابی عێراقی گرتوە.
ئەربیل لایف – زیرەک میهری
Post author
Updated on کانونی دووهەم 31, 2022 by Shvan
Comments
More posts