گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

هەولێر: ڕێرەوی هاتووچۆ بۆ نابینایان دروست دەکرێت

هەواڵ

هەولێر: ڕێرەوی هاتووچۆ بۆ نابینایان دروست دەکرێت

پڕۆژەی دانانی ڕێرەوی هاتووچۆ بۆ نابینایان لە شاری هەولێر، بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکرێت.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند:”لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان بە پێی ستانداردی جیھانی دەستدەکرێت بە پڕۆژەی دانانی ڕێرەوی ھاتووچۆی تایبەت بە نابینایان و خاوەن پێداویستی تایبەت”.

دانانی ڕێرەوەکە، بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەمەجۆرە بۆ سەرجەم چین و توێژەکان و بەتایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

پڕۆژەکە لەهەفتەی داهاتوودا دەست بە جێبەجێ کردنی کارەکانی دەکرێت