گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەکات

هەواڵ

هەولێر ژمارەی پێوانەیی لەهاتنی گەشتیاردا تۆمار دەکات

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، تەنها لە شەوی سەری ساڵدا هەولێر ژمارەیەکی پێوانەیی هاتنی گەشتیاری تۆمارکردووە.

ئەمرۆ دووشەممە ٢ـی ١ـی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، دوایین ئاماری گەشتیارانی بڵاوکردەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

بە گوێرەی دوایین ئامار، لە ماوەی ساڵی 2022دا، زیاتر لە (2752000) دوو ملیۆن و حەفسەد و پەنجا و دوو هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێر و دەوروبەریان كردووە.

سەبارەت بە پشوەکانی سەری ساڵ، لەبڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێردا هاتووە؛ تەنها لەپشوەکانی سەری ساڵی2023دا (61658) شەست و یەک هەزار و شەشسەد و پەنجاو هەشت گەشتیار بەمەبەستی بەشداریکردن لەچالاکییەکانی ساڵی نوێدا سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە.