گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

هەولێر.. کارکردن لە 20پڕۆژەی خزمەتگوزایی زیاتر بەردەوامە

هەواڵ

هەولێر.. کارکردن لە 20پڕۆژەی خزمەتگوزایی زیاتر بەردەوامە

لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر، گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر لە سەر بودجەی پەرەپێدان و سەرباری پارێزگای هەولێر و 15%ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەوامە.

پارساڵ 2022 جگە لە ئەنجامی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگی گەورە و مامناوەندی جۆراو جۆر، لەم ساڵیشدا 2023 زیاتر لە 20 پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریی جیاجیا لە شاری هەولێر کارکردن تێیاندا بەردەوامە، ئەوانیش بریتین لە:-

1- دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە گوندی عەززە.

2- دروستکردن و کۆنکرێت کردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی سەرکارێز و قەتەوی.

3- دروست کردنی یەک ساید لە شەقامی (30)مەتری لە گەڕەکی سەربەستی تەنیشت پێشانگای سەدەف تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان.

4- دروستکردنەوە و قیڕتاوکردن و کۆنکرێت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج/ق2.

5- دروستکردن و قیڕتاوکردنەوەی شەقامی کۆنی کەرکوک.

6- دروست کردن و قیڕتاوکردنی ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی گەڕەکی ئاسودە ستی.

7- دروستکردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی (هەولێر – کەرکوک) بەردەم کۆمەڵگای جڤین.

9- دروستکردنی شەقام لەگەڵ ئاوەڕۆی کۆڵانەکانی گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی.

9- قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی ژیان تەنیشت شوقەکان جیهان.

10- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ژیان نزیک مزگەوتی برایان.

11- قیڕتاوکردنی شەقامی 60مەتری لەگەڕەکی فەرمانبەران.

12- دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی لە تەنیشت شوقەکانی نەورۆز ستی.

13- دروست کردنی شەقامێکی 20 مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی 5 حەسارۆکان + قیڕتاوکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگه.

14- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی 5 ی حەسارۆکان پشت مزگەوتی بیلال خەیلانی.

15- دروستکردنی 4 شەقام لە گەڕەکی 122ی گوڵان سیمی خاتووناوە.

16 قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30مەتری لە نێوان شاری منارە و هانا ستی.

17- دروستکردنی سایدێکی شەقامی 100مەتری لە نێوان 5ی حەسارۆکان و 8ی حەسارۆک.

18- قیڕتاوکردنی گەڕەکی سێبەردان قۆناغی سێیەم نزیک مزگەوتی لەتیف نەقاڕ.

19- کۆنکرێت کردن و نۆژەنکردنەوەی چەند شەقامێک لە گەڕەکی صلاح الدین.

20- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی گردجوتیار قۆناغی یەکەم و دووەم.

21- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە لە چوارڕیانی نەورۆز تاوەکو چوار ڕیانی کورد و عەرەب.

22- نۆژەنکردنەوەی قەیسەری هەولێر کۆڵانی قوماشی کوردی و پێڵاو فرۆشان.