هەولێر.. کار بۆچارەسەرکردنى گرفتەکانى ئاوو کارەبا دەکرێت پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەولێر بەهاوکاری بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێم باسیان لە گرفتەکانی ئاو و کارەبا کرد. دوێنێ یەکشهممە ٢٨ـى ٨ـى ٢٠٢٢، لە دیوانى پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەبارەى چارەسەرکردن و بنبڕکردنى گرفتەکانى ئاو و کارەبا کرا، کە ماوەیەکە کەمبوونەوەیان هاووڵاتیانى پارێزگاکەیان نیگەران کردووە. هاوکات لە میانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەلەکردن لەسەر لێدانی بیرى ئاو لەو پارێزگایە کرایەوە و بە گرنگیش زانرا ، کە لیژنەیەکی پسپۆڕ بە شێوەیەکى زانستی بەدواداچوون بکات بۆ سروشتی ئەو بیرانە، قەبارە و کارکردنیان. وێڕاى تیشکخستنەسەر پرسی ژمارەی بیرە لێدراوەکان لە ناو هەولێر و دەوربەری، باس لە ئالییەتى جێبەجێکردنی هەندێك پرۆژە و تەندەری خێرا لەشاری هەولێر کرا، کە ئەمەش کاریگەرى دەبێت لەسەر چارەسەرکردنى هەندێ لە کیشە هەنووکەییەکانى ئەو پارێزگایە. رۆزە گەردی – ئەربیل لایف
هەولێر.. کار بۆچارەسەرکردنى گرفتەکانى ئاوو کارەبا دەکرێت
هەولێر.. کار بۆچارەسەرکردنى گرفتەکانى ئاوو کارەبا دەکرێت
پارێزگاری هەولێر و قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەولێر بەهاوکاری بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێم باسیان لە گرفتەکانی ئاو و کارەبا کرد.
دوێنێ یەکشهممە ٢٨ـى ٨ـى ٢٠٢٢، لە دیوانى پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەبارەى چارەسەرکردن و بنبڕکردنى گرفتەکانى ئاو و کارەبا کرا، کە ماوەیەکە کەمبوونەوەیان هاووڵاتیانى پارێزگاکەیان نیگەران کردووە.
هاوکات لە میانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەلەکردن لەسەر لێدانی بیرى ئاو لەو پارێزگایە کرایەوە و بە گرنگیش زانرا ، کە لیژنەیەکی پسپۆڕ بە شێوەیەکى زانستی بەدواداچوون بکات بۆ سروشتی ئەو بیرانە، قەبارە و کارکردنیان.
وێڕاى تیشکخستنەسەر پرسی ژمارەی بیرە لێدراوەکان لە ناو هەولێر و دەوربەری، باس لە ئالییەتى جێبەجێکردنی هەندێك پرۆژە و تەندەری خێرا لەشاری هەولێر کرا، کە ئەمەش کاریگەرى دەبێت لەسەر چارەسەرکردنى هەندێ لە کیشە هەنووکەییەکانى ئەو پارێزگایە.
رۆزە گەردی – ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts