شارەوانی هەولێر: لە جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەولێر بەردەوام دەبین سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر، لەچەندین گەڕەک ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات. پڕۆژەکان پێکدێن لە :- ١- قیڕتاوکردنی شەقامێکی ٦٠ مەتری لەنێوان شەقامی ١٢٠ مەتری خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش. ٢- نۆژەنکردنەوەی کیربستۆن و شۆستەی شەقامی ٢٠ مەتری لە گەڕەکی کوێستان. ٣- چاکردنەوەی یاری منداڵان و یارییە وەرزشییەکان. ٤- ٲ، دروستکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان پێنجی حەسارۆک. ٤- ب، قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری پێنجی حەسارۆک بەرامبەر مزگەوتی بیلال خەیلانی. ٤- ج، قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگە. ٥- قیڕتاوکردن لە جۆری دەبڵ دریسینگ بۆ گۆڕستانی کەسنەزان قۆناغی یەکەم. ٦- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە. ٧- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی تەنیشت یاریگا و بەشێک لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات+ قیڕتاوکردنی پێش بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر+ نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی ژمارە (١١٢) نزیک مزگەوتی کوێتی لە گەڕەکی تەیراوە. ٨- قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی فەرمانبەران کەرتی هەشت هەزار قۆناغی دووەم. ٩- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی پێجی حەسارۆک. ١٠- دروستکردنی سایدێکی شەقامی ١٠٠ مەتری نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک. ١١- نۆژەنکردنەوەی یاری منداڵان + کورسی و سەبەتەی زبڵ لە پارکی سامی عبدالرحمن. ١٢- قیڕتاوکردنی دوو شەقام لەناو پێشانگاکان لە پیشەسازی باشوور نزیک چوار ڕییانی مەخمور و تێکدان و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان نزیک بەنزینخانەی شێر. ١٣- دانانی تۆڕی نوێی ڕۆناکی لە شەقامی ١٠٠ مەتری و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سوڕانەوەی شەقامی مەخمور بەرامبەر ناوچەی پیشەسازی باشوور و لادانی تاسەی کۆنکرێتی بەردەم سوپەر مارکێتی بی ئاڕ زێد ، فراوانکردنی سایدی ژێر تونێلی شارەوانی و دانانی کیربستۆن بۆ دورگەی ناوەندی. لەماوەی ڕابردوو دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی ١٥٪ ی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا جێبەجێ کراون بەتایبەت لە گەڕەکە هەژار نشینەکان، لەداهاتوودا بەدەر لەم پڕۆژانە کار دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە.
هەولێر.. کار لەسەر ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکرێت
شارەوانی هەولێر: لە جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەولێر بەردەوام دەبین
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە بەردەوامی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شاری هەولێر، لەچەندین گەڕەک ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات.
پڕۆژەکان پێکدێن لە :-
١- قیڕتاوکردنی شەقامێکی ٦٠ مەتری لەنێوان شەقامی ١٢٠ مەتری خێرا و شەقامی کەندی کۆڕنیش.
٢- نۆژەنکردنەوەی کیربستۆن و شۆستەی شەقامی ٢٠ مەتری لە گەڕەکی کوێستان.
٣- چاکردنەوەی یاری منداڵان و یارییە وەرزشییەکان.
٤- ٲ، دروستکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی زیلان پێنجی حەسارۆک.
٤- ب، قیڕتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری پێنجی حەسارۆک بەرامبەر مزگەوتی بیلال خەیلانی.
٤- ج، قیڕتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل لە پێش پارکی پێشمەرگە.
٥- قیڕتاوکردن لە جۆری دەبڵ دریسینگ بۆ گۆڕستانی کەسنەزان قۆناغی یەکەم.
٦- نۆژەنکردنەوەی شۆستە و شەقامی بازاڕی تەیراوە.
٧- کۆنکرێتکردنی کۆڵانی تەنیشت یاریگا و بەشێک لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل نزیک مزگەوتی جەلیل خەیات+ قیڕتاوکردنی پێش بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر+ نۆژەنکردنەوەی کۆڵانی ژمارە (١١٢) نزیک مزگەوتی کوێتی لە گەڕەکی تەیراوە.
٨- قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی فەرمانبەران کەرتی هەشت هەزار قۆناغی دووەم.
٩- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی پێجی حەسارۆک.
١٠- دروستکردنی سایدێکی شەقامی ١٠٠ مەتری نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک.
١١- نۆژەنکردنەوەی یاری منداڵان + کورسی و سەبەتەی زبڵ لە پارکی سامی عبدالرحمن.
١٢- قیڕتاوکردنی دوو شەقام لەناو پێشانگاکان لە پیشەسازی باشوور نزیک چوار ڕییانی مەخمور و تێکدان و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان نزیک بەنزینخانەی شێر.
١٣- دانانی تۆڕی نوێی ڕۆناکی لە شەقامی ١٠٠ مەتری و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سوڕانەوەی شەقامی مەخمور بەرامبەر ناوچەی پیشەسازی باشوور و لادانی تاسەی کۆنکرێتی بەردەم سوپەر مارکێتی بی ئاڕ زێد ، فراوانکردنی سایدی ژێر تونێلی شارەوانی و دانانی کیربستۆن بۆ دورگەی ناوەندی.
لەماوەی ڕابردوو دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لەسەر داهاتی ١٥٪ ی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا جێبەجێ کراون بەتایبەت لە گەڕەکە هەژار نشینەکان، لەداهاتوودا بەدەر لەم پڕۆژانە کار دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکە.
Post author
Comments
More posts