گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

هەولێر گەیشتە چوار گۆشەی زێڕین

وەرزش

هەولێر گەیشتە چوار گۆشەی زێڕین

تیپی تۆپی بالەی یانەی هەولێر دوای بردنەوەی لە یانەی جەیش، توانی بۆ یەکەم جار خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.2.13، کاتژمێر (2)ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی داخراوی یانەی (جەیش)، لە گەڕی شەشەم و پێش کۆتایی گردبوونەوەی دووەمی قۆناغی هەشتی خولی یانە نایابەکانی عێراق بۆ تۆپی بالە، کوڕانی قەڵا و منارە لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی جەیش بوونەوە.

یانەی هەولێر، توانی بە ئاستێکی باش و بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر (25-16، 25-16، 25-21) سەرکەوتن بەسەر یانەی جەیش تۆمار بکەن.

شایەنی باسە، تیپی تۆپی بالەی یانەی هەولێر، توانیان بۆ یەکەم جار دوای ساڵانێکی زۆر خۆیان بگەیەننە چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە نایابەکانی عێڕاق.