هەولێر.. 116 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێ دەکرێت .لەسنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەى زیاتر لە (63) ملیار دینار، دەست بەجێبەجێکردنى (116) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت پارێزگای هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان، پارێزگاى هەولێر بەگوژمەى (63 ملیار و 430 ملیۆن و 757 هەزار و 590 دینار) لە زۆربەى ئەو شوێنانەی کە پێویستن دەست دەکات بە ئەنجامدانى 116 پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان، بەتایبەتى ڕێگا و بان. پارێزگای هەولێر، دڵنیاییدا بە هاوڵاتییان لەسنوورى هەر 8 قەزایی شاری هەولێر تەواوى هەوڵەکانى خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان، بەتایبەتى لەو گەڕەک و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندانەى کە كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت.
هەولێر.. 116 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێ دەکرێت
هەولێر.. 116 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێ دەکرێت
.لەسنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەى زیاتر لە (63) ملیار دینار، دەست بەجێبەجێکردنى (116) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى دەکرێت
پارێزگای هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەژێر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچوارچێوەى پلان و بەرنامەکانى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022-2023 و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتیان، پارێزگاى هەولێر بەگوژمەى (63 ملیار و 430 ملیۆن و 757 هەزار و 590 دینار) لە زۆربەى ئەو شوێنانەی کە پێویستن دەست دەکات بە ئەنجامدانى 116 پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لەسەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان، بەتایبەتى ڕێگا و بان.
پارێزگای هەولێر، دڵنیاییدا بە هاوڵاتییان لەسنوورى هەر 8 قەزایی شاری هەولێر تەواوى هەوڵەکانى خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان، بەتایبەتى لەو گەڕەک و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندانەى کە كهمترین دهستى خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت.
Post author
Comments
More posts