وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بە دانانی پرسە لە هۆڵی مزگەوتەکان، تەنها یەک رۆژ و لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت. ئەمرۆ سێشەممە، 25.1.2022 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێگە بە دانانی پرسە لە هۆلی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت. لەم بارەیەوە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بۆ دانانی پرسە لە ھەرێمی کوردستان، نۆ ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە: 1- پرسە تەنیا بۆ ماوەی 1 ڕۆژ دەبێت و لەدوای نوێژی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.2- لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە، ڕێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.3- لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسە جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز، بە هیچ شێوەیەک گوتار پێشکەش ناکرێت.4- دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز نەبێت، کە ببێتە مایەی بێزاربوونی بەشداربووانی پرسەکە.5- بۆ ئەو شوێنانەی قورئانخوێن قورئانی تێدا دەخوێنت، کرێیەکەی لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دەبێت بە کرێی ئامێری دەنگیشەوە.6- پێویستە لە پرسەدا ڕێنماییە تەندروستییەکان (بەستنی ماسک و دووری نێوان بەشداربووان) جێبەجێ بکرێت.7- لەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی تێدایە، هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە، دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ئافرەتان.8- بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوی نەخوازراو و دڵتەزێن، دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، پرسە ئاراستەی خاوەن پرسە بکرێت.9- بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف، قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی باسکران. مانگی سێی ساڵی 2020 بەهۆکاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بە بریارێکی لێژنەی باڵای رووبەروونەوەی کۆرۆنا، دانانی پرسە و سەرجەم بۆنە ئایینییەکان راگیرا. ئەربیل لایف – زیرەک میهری
وەزارەتی ئەوقاف: دانانی پرسە یەک رۆژ دەبێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بە دانانی پرسە لە هۆڵی مزگەوتەکان، تەنها یەک رۆژ و لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت.
ئەمرۆ سێشەممە، 25.1.2022 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێگە بە دانانی پرسە لە هۆلی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
لەم بارەیەوە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بۆ دانانی پرسە لە ھەرێمی کوردستان، نۆ ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە:
1- پرسە تەنیا بۆ ماوەی 1 ڕۆژ دەبێت و لەدوای نوێژی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
2- لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە، ڕێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.
3- لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسە جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز، بە هیچ شێوەیەک گوتار پێشکەش ناکرێت.
4- دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز نەبێت، کە ببێتە مایەی بێزاربوونی بەشداربووانی پرسەکە.
5- بۆ ئەو شوێنانەی قورئانخوێن قورئانی تێدا دەخوێنت، کرێیەکەی لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دەبێت بە کرێی ئامێری دەنگیشەوە.
6- پێویستە لە پرسەدا ڕێنماییە تەندروستییەکان (بەستنی ماسک و دووری نێوان بەشداربووان) جێبەجێ بکرێت.
7- لەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی تێدایە، هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە، دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ئافرەتان.
8- بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوی نەخوازراو و دڵتەزێن، دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، پرسە ئاراستەی خاوەن پرسە بکرێت.
9- بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف، قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی باسکران.
مانگی سێی ساڵی 2020 بەهۆکاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بە بریارێکی لێژنەی باڵای رووبەروونەوەی کۆرۆنا، دانانی پرسە و سەرجەم بۆنە ئایینییەکان راگیرا.
ئەربیل لایف – زیرەک میهری
Post author
Updated on شوبات 01, 2022 by Shvan
Comments
More posts