گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

وەزارەتی پەروەردە: بەستنی ماسک ناچارییە

هەواڵ هەواڵ و زانیاری

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی دەربارەی دەوامی خوێندنگە و قوتابخانەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەستنی ماسک ناچارییە و بەخێوکارانی قوتابی بۆ وەرزی دووەمی خوێندن بە ئۆنلاین، دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکاری قوتابی پڕ بکەنەوە.

ئەمرۆ دووشەممە، 31.1.2022 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیندراوێکی دەربارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن و خۆپارێزی تەندروستی لە خوێندنگە و قوتابخانەکان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە :

١- بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگریتەبەر .

٢- داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی تەمەن (١٢ ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات ، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

٣- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پربکەنەوە کەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری ١٠ی ٢ی ٢٠٢٢.

ئەربیل لایف – زیرەک میهری

فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ خوێندنی ئۆنلاین