گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

وەزیری تەندروستی هۆشداری ده‌دات له‌زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە

هەواڵ

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک لەبارەی نەوەی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی دەڵێت: “زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت”.

گوتیشی: ”بە پێی پێوەرەکان، رێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت”.

د. سامان بەرزنجی داوا دەکات: “تکایە پاڵپشتی رێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن. هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک”.