پارکێکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێت بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر، پارکێک بە زیاتر لە ١ ملیار دینار لە گەڕەکی ژیان دروست دەکرێت. ڕووبەری پارکەکە ١٧ هەزار مەتر چوارگۆشە دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠/١٠/٢٠٢٣، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێکی بۆ پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، بە دروستکردنی پارکێک لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر، ڕایگەیاند؛ کە ئامادەکارییەکان هەمووی تەواو بووە و لەم نزیکانە دەست بە دروستکردنی دەکرێت. لە شاری هەولێر بە شێوەیەکی گشتی، ٤٥٠ پارک و باخچە و دارستان هەیە، ڕێژەی سەوزایی گەیشتووەتە ١٩.٥ هەروەها ئەم ڕێژەیەش لە زیادبووندایە. ئەربیل لایف – ئارام ئەبوزێد
پارکێکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێت
پارکێکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێت
بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر، پارکێک بە زیاتر لە ١ ملیار دینار لە گەڕەکی ژیان دروست دەکرێت. ڕووبەری پارکەکە ١٧ هەزار مەتر چوارگۆشە دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠/١٠/٢٠٢٣، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتێکی بۆ پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، بە دروستکردنی پارکێک لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر، ڕایگەیاند؛ کە ئامادەکارییەکان هەمووی تەواو بووە و لەم نزیکانە دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
لە شاری هەولێر بە شێوەیەکی گشتی، ٤٥٠ پارک و باخچە و دارستان هەیە، ڕێژەی سەوزایی گەیشتووەتە ١٩.٥ هەروەها ئەم ڕێژەیەش لە زیادبووندایە.
ئەربیل لایف – ئارام ئەبوزێد
Post author
Comments
More posts