شەشەم/ سهبارهت بهو هاووڵاتییە بیانییانەی بە مەبەستی کارکردن لە هەولێر نیشتەجێن، چاوەڕێى ههردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە دەکرێت، تا دەستکردن بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی، دواتر دەست بەوەرگرتنى ڕێکارى تایبەت دەکرێت.
حەوتەم/ پێویسته كهناڵهكانی راگهیاندن، نووسهران، میدیاکاران، ڕۆشنبیران، لەڕێگەى بەرنامەى تایبەت و کۆڕ و سمینار و چالاکى هۆشیارى و ڕۆشنبیرى، بهشێك بن لە گرنیدان به زمانی كوردی و هاوكارمانبن بۆ ئهم ههڵمهته نیشتمانییه.
پارێزگاری هەولێر: لەماوەی مانگێکدا پێویستە سەرجەم تابلۆکان بکرێن بە زمانی کوردی
پارێزگاری هەولێر: لەماوەی مانگێکدا پێویستە سەرجەم تابلۆکان بکرێن بە زمانی کوردی
لەسەر فەرمانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم و لە پێناو گرنگیدان بە زمانی دایک و گۆڕینى تابلۆی شوێنە گشتییەکان بۆ زمانیی کوردى، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار بە جێبەجێکردنی حەوت خاڵ درا.
ئێوارەى رۆژی شەممە 2023.2.25، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک و ڕاسپاردنى گشت وهزارهتهكان پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014 و پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانى کارى پێویست بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، ڕێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
کۆبوونەوەیەکی تایبەت، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى جێگرانى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، جێگرى سەرۆکى شارەوانى و نوێنەرانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر و ژوورى بازرگانى و بەڕێوەبەرانى سەرجەم شارەوانییەکان، لە دیوانى پارێزگا، ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرتنەبەرى رێككارى پێویست بۆ جێبەجێکردنى فەرمانەکان کرایەوە و سەرجەم لایەنە فەرمییەکان ڕاسپێردران دەست بە هەڵمەتێکى گشتگیرى بکەن بۆ ئەو پرسە و لەوبارەیەشەوە کۆبوونەوە گەیشتە ئەم بڕیارانە:-
یهكهم/ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ڕۆژى 2023.2.25 تاکو 2023.4.1، کە هاوکاتە لەگەڵ بۆنە و یادە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، دەست بەهەڵمەتێکى نیشتیمانى بکرێت بۆ گۆڕینى تابلۆى شوێنە گشتیى و بازرگانییەکان بۆ کوردى و هاوڵاتییان به شانازییهوه بهشداربن لهو ههڵمتهدا.
دووەم/ بۆ ماوهى مانگێک دەرفەت بدرێت بەسەرجەم کۆمپانیاکان، شوێنە گشتیى و بازرگانییەکان، تابلۆکانیان بگۆڕن بۆ زمانى دایک، بەپێچەوانەوە دوای ئهو ماوهیەى کە دیاریکراوە، لە 2023.2.25 تاکو 2023.4.1، هەرکەس و خاوەن شوێنێک تابلۆكانی نهگۆڕێ، ڕێکارى پێبژاردنی بەرامبەرى دەگیرێتەبەر، ئەگەر بەردەوام بوو لە سەر نەگۆڕینى تابۆلۆکەى، لەلایەن شارەوانییەوە تابلۆکەى لێدەکرێتەوە و شوێنهکەى دادهخرێت.
سێیەم/ ئەو شوێنانەى ناوی سهر تابلۆکانیان دهگمهنن (شازن)، دهبێت بگۆڕدرێن، ئهوانهی ناوهکان دەگۆڕن، ئاسانكارییان بۆ دهكرێت و له ههر ڕێکارێکى پێبژاردن لە دهستپێكردنهوهی مۆلهتهكانیان چاوپۆشى و ئاسانکاریان بۆ دەکرێت.
چوارەم/ سهبارهت بە ناوى شوێنى براندە جیهانییەکان، ناوى براندەکە وەک خۆى دەمێنێتەوە، بەڵام لە سەر تابلۆکانیان دەبێت ئاماژە بۆ شویێنەکە بەکوردى نووسرابێت.
پێنجەم/ هوتێل، ریستۆرانت، چێشتخانە، کافتریا، سەرجەم شوێنه گهشتیارییهكان، دهبێت لهو ماوهیەى کە دیاریكراوه لە 2023.2.25 تاکو 2023.4.1، لیستی خواردن و رێبهربەرى گەشتیاری بكهن به كوردی، به پێچهوانهوه ڕێکاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
شەشەم/ سهبارهت بهو هاووڵاتییە بیانییانەی بە مەبەستی کارکردن لە هەولێر نیشتەجێن، چاوەڕێى ههردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە دەکرێت، تا دەستکردن بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی، دواتر دەست بەوەرگرتنى ڕێکارى تایبەت دەکرێت.
حەوتەم/ پێویسته كهناڵهكانی راگهیاندن، نووسهران، میدیاکاران، ڕۆشنبیران، لەڕێگەى بەرنامەى تایبەت و کۆڕ و سمینار و چالاکى هۆشیارى و ڕۆشنبیرى، بهشێك بن لە گرنیدان به زمانی كوردی و هاوكارمانبن بۆ ئهم ههڵمهته نیشتمانییه.
Post author
Updated on شوبات 26, 2023 by Shvan
Comments
More posts