پارێزگای هەولێر ئاماری رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە. ئەمرۆ سێشەممە 2023.4.25، نووسينگەی پارێزگای هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵی راگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر ئامارەکان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:- ژمارەی ئەو گەشتیارانەی تەنها لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێر پایتەختیان کردووە بریتی بوو لە (63 هەزار و 592) گەشتیار. ئاماری تاوانەکان لەڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (24) تاوان تۆمارکراوە، (20) تاوان ئاشکراکراوە، (4) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە. سەبارەت بە ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، (4) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لە ئەنجامیاندا (3) کەس برینداربون و (1) کەس گیانی لەدەستدا. هەر لە رۆژانی جەژندا (7) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
پارێزگای هەولێر ئاماری رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە
پارێزگای هەولێر ئاماری رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ سێشەممە 2023.4.25، نووسينگەی پارێزگای هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیار و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵی راگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر ئامارەکان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-
ژمارەی ئەو گەشتیارانەی تەنها لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێر پایتەختیان کردووە بریتی بوو لە (63 هەزار و 592) گەشتیار.
ئاماری تاوانەکان لەڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، (24) تاوان تۆمارکراوە، (20) تاوان ئاشکراکراوە، (4) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.
سەبارەت بە ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، (4) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لە ئەنجامیاندا (3) کەس برینداربون و (1) کەس گیانی لەدەستدا.
هەر لە رۆژانی جەژندا (7) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts