گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

ئاگاداری هەواڵ و زانیاری

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لەبارەی کاتی دەوامی بەرێوبەرایەتییەکەیان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک – نووسینگەی دوو – نووسینگەی سۆران – نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ( 09/01/2022) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (13/01/2022) کاتی دەوامی فەرمی لە کات ژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاکو (6:00)ی ئێوارەیە

داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.