پرۆژەی ئاوی قورسی هەولێر جێبەجێ دەکرێت پرۆژەی ئاوی قورسی هەولێر، پرۆژەیەکی ستراتیژییە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت و لە قۆناغی یەکەم ٢٨٨ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی ستراتیژی ئاوی قورسی هەولێربە گوژمەی ٢٨٨ ملیۆن دۆلار و بە دوو قۆناخ جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناخی یەکەمدا یەک لەسەر هەشتی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت، ٧٥ کیلۆمەتر تۆڕی ئاوەڕۆ دروست دەکرێت.لە قۆناخی دووەمی پرۆژەکەدا، سەرجەمی شاری هەولێر دەگرێتەوە. بە تەواوبوونی پرۆژەکە، رۆژانە ٨٤٠ هەزار مەتر سێجا ئاوی قورس چارەسەر دەکرێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ پاککردنەوەی ئاوی ژێر زەوی. ئاوی قورسی چارەسەرکراو بۆ کشتوکاڵ، سەوزایی و پیشەسازی بەکاردەهێنرێتەوە، هۆکارێک دەبێت بۆ زیادبوونی رێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگە. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
پرۆژەی ئاوی قورسی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
پرۆژەی ئاوی قورسی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
پرۆژەی ئاوی قورسی هەولێر، پرۆژەیەکی ستراتیژییە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت و لە قۆناغی یەکەم ٢٨٨ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی ستراتیژی ئاوی قورسی هەولێربە گوژمەی ٢٨٨ ملیۆن دۆلار و بە دوو قۆناخ جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناخی یەکەمدا یەک لەسەر هەشتی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکرێت، ٧٥ کیلۆمەتر تۆڕی ئاوەڕۆ دروست دەکرێت.
لە قۆناخی دووەمی پرۆژەکەدا، سەرجەمی شاری هەولێر دەگرێتەوە.
بە تەواوبوونی پرۆژەکە، رۆژانە ٨٤٠ هەزار مەتر سێجا ئاوی قورس چارەسەر دەکرێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ پاککردنەوەی ئاوی ژێر زەوی.
ئاوی قورسی چارەسەرکراو بۆ کشتوکاڵ، سەوزایی و پیشەسازی بەکاردەهێنرێتەوە، هۆکارێک دەبێت بۆ زیادبوونی رێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگە.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts