پڕۆژەی ئاوی بارزان دەکەوێتەوە کار پڕۆژەی ئاوی بارزان لە هەر کاتژمێرێکدا هەزار و 200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 31 هەزار دانیشتووی سنوورەکە دابین دەکات. پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بارزان دوای سێ ساڵ لە وەستان کەوتەوە کار و دەبێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ دابینکردنی ئاوی پاك بۆ دانیشتوانی سنوورەکە و سەرچاوەکەشی رووباری شینە لە ناوچەی باڵندا. پڕۆژەی ئاوی بارزان بە گوژمەی 138 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و لە پێنج کۆگای سەرەکی و 51 کۆگای لاوەکیی ئاو پێکهاتووە. لە هەر کاتژمێرێکدا هەزار و 200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 31 هەزار دانیشتووی سنوورەکە دابین دەکات.پڕۆژەکە لە رێگەی زیاتر لە 500 کیلۆمەتر بۆڕی بە قەبارە و شێوەی جیاواز ئاوەکە بۆ گوندەکانی ناوچەکە دەگوازرێتەوە و کێشەی کەمئاوی لە 51 گوندی ناوچەی بارزان بە تەواوەتی چارەسەر دەکات. پڕۆژەکە ئاوی رووبار بۆ بەشی پاڵاوتن دەگوازێتەوە، لەوێشەوە رادەی پاکی و پێکهاتەکانی ناو ئاوەکە شیکردنەوەی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ خواردنەوە شیاو بێت. دواتر ئاوەکە لە رێگای کۆگاکانی پڕۆژەکەوە بۆ گوندەکانی ناوچەکە دەگوازرێتەوە. ئەم پرۆژەیە بۆ ناوچەکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، تەنیا دوو سێ گوند کانی تایبەت بە خۆیان هەیە، ئەوانی دیکە دەبێت بچن لە ناو رووبار ئاو بهێنن یان ئاو بکڕن. پڕۆژەکە ئاوی تەواوی گوندەکانی سنوورەکە دابین دەکات.
پڕۆژەی ئاوی بارزان دەکەوێتەوە کار
پڕۆژەی ئاوی بارزان دەکەوێتەوە کار
پڕۆژەی ئاوی بارزان لە هەر کاتژمێرێکدا هەزار و 200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 31 هەزار دانیشتووی سنوورەکە دابین دەکات.
پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی بارزان دوای سێ ساڵ لە وەستان کەوتەوە کار و دەبێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ دابینکردنی ئاوی پاك بۆ دانیشتوانی سنوورەکە و سەرچاوەکەشی رووباری شینە لە ناوچەی باڵندا.
پڕۆژەی ئاوی بارزان بە گوژمەی 138 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و لە پێنج کۆگای سەرەکی و 51 کۆگای لاوەکیی ئاو پێکهاتووە. لە هەر کاتژمێرێکدا هەزار و 200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 31 هەزار دانیشتووی سنوورەکە دابین دەکات.
پڕۆژەکە لە رێگەی زیاتر لە 500 کیلۆمەتر بۆڕی بە قەبارە و شێوەی جیاواز ئاوەکە بۆ گوندەکانی ناوچەکە دەگوازرێتەوە و کێشەی کەمئاوی لە 51 گوندی ناوچەی بارزان بە تەواوەتی چارەسەر دەکات.
پڕۆژەکە ئاوی رووبار بۆ بەشی پاڵاوتن دەگوازێتەوە، لەوێشەوە رادەی پاکی و پێکهاتەکانی ناو ئاوەکە شیکردنەوەی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ خواردنەوە شیاو بێت. دواتر ئاوەکە لە رێگای کۆگاکانی پڕۆژەکەوە بۆ گوندەکانی ناوچەکە دەگوازرێتەوە.
ئەم پرۆژەیە بۆ ناوچەکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، تەنیا دوو سێ گوند کانی تایبەت بە خۆیان هەیە، ئەوانی دیکە دەبێت بچن لە ناو رووبار ئاو بهێنن یان ئاو بکڕن. پڕۆژەکە ئاوی تەواوی گوندەکانی سنوورەکە دابین دەکات.
Post author
Comments
More posts