پێنج فیدەرى دیکە لە وێستگەی 132 كەی ڤیی نووسەران كرایهوه لە هەولێر 5 فیدەرى دیکە لە وێستگەی 132 كەی ڤیی نووسەران كرایهوه و کێشە و بارزۆری کارەبای نیشتیمانی لە گەڕەکەکانى (تەیراوە، کوێستان، سڵاحەدین، ئاری، نووسەران) تاڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەبێت. نیوەڕۆى ئهمڕۆ پێنجشهممه 2022.12.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمی، قائیمقامى ناوەند و ئامادەبوونى تاڤگە عومەر کاکەسوور، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای یەک – هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتانى وێستگەکە، 5 فیدەرى دیکەى کارەبا لە وێستگەی 132 كەی ڤیی نووسەران لهشارى ههولێر كرایهوه. لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و ئەندازیار و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای یەکى هەولێر کرد بۆ دانانى ئەو فیدەرانە، کە هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەى ئهو بارزۆریهى لە سەر تۆڕى کارەباى نیشتیمانى هەبوو لە هەریەک لە گەڕەکەکانى (تەیراوە، کوێستان، سڵاحەدین، ئاری، نووسەران) و لەمە بە دواش دەتوانرێت بەڕێژەیەکى زۆرتر كارهباى نیشتیمانى به هاوڵاتییان بدرێت لەو سنوورە. پارێزگارى هەولێر، دڵنییایی به هاوڵاتییاندا له چوارچێوهى بهرنامهكانى کابینەى نۆیەمى حكومهتى هەرێمى کوردستان و لهسهر ڕاسپاردهى ڕاستهوخۆى مەسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان بەردەوامیان دەبێت و گوتیشى: “ویستى ئێمه وهكو پارێزگاى ههولێر زۆره لهوه زیاتره، چونكه هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاكهمان شایهن و شایستهى ئهوهن خزمهتى زیاتر و باشتریان پێشكهش بكرێت”.
پێنج فیدەرى دیکە لە وێستگەی 132 كەی ڤیی نووسەران كرایهوه
پێنج فیدەرى دیکە لە وێستگەی 132 كەی ڤیی نووسەران كرایهوه
لە هەولێر 5 فیدەرى دیکە لە وێستگەی 132 كەی ڤیی نووسەران كرایهوه و کێشە و بارزۆری کارەبای نیشتیمانی لە گەڕەکەکانى (تەیراوە، کوێستان، سڵاحەدین، ئاری، نووسەران) تاڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەبێت.
نیوەڕۆى ئهمڕۆ پێنجشهممه 2022.12.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمی، قائیمقامى ناوەند و ئامادەبوونى تاڤگە عومەر کاکەسوور، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای یەک – هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتانى وێستگەکە، 5 فیدەرى دیکەى کارەبا لە وێستگەی 132 كەی ڤیی نووسەران لهشارى ههولێر كرایهوه.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە بەڕێوەبەر و ئەندازیار و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای یەکى هەولێر کرد بۆ دانانى ئەو فیدەرانە، کە هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەى ئهو بارزۆریهى لە سەر تۆڕى کارەباى نیشتیمانى هەبوو لە هەریەک لە گەڕەکەکانى (تەیراوە، کوێستان، سڵاحەدین، ئاری، نووسەران) و لەمە بە دواش دەتوانرێت بەڕێژەیەکى زۆرتر كارهباى نیشتیمانى به هاوڵاتییان بدرێت لەو سنوورە.
پارێزگارى هەولێر، دڵنییایی به هاوڵاتییاندا له چوارچێوهى بهرنامهكانى کابینەى نۆیەمى حكومهتى هەرێمى کوردستان و لهسهر ڕاسپاردهى ڕاستهوخۆى مەسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان بەردەوامیان دەبێت و گوتیشى: “ویستى ئێمه وهكو پارێزگاى ههولێر زۆره لهوه زیاتره، چونكه هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاكهمان شایهن و شایستهى ئهوهن خزمهتى زیاتر و باشتریان پێشكهش بكرێت”.
Post author
Comments
More posts