ڕاغب عەلامە سەردانی هەولێر دەکات راغب عەلامە لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تری عەرەب بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک سەردانی هەولێر دەکەن. وا بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠٢٢/٩/٢٢ هونەرمەندی لوبنانی ڕاغب عەلامە، سەردانی هەولێر بکات و لەپاڵ چەند هونەرمەندێکی تری عەرەب بەشداری چەند زنجیرە کۆنسێرتێک بکات کەلە شاری هەولێر سازدەکرێت. جێی ئاماژەیە ئەم زنجیرە کۆنسێرتە لەگەورەترین هۆڵی کۆنسێرت بەناوی (MI9) لە هۆتێل ماریانا، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە بەشداری هەر یەک لە هونەرمەندان (ڕاغب عەلامە، مەریەم فارس، مەحموود تورکی، محەمەد فارس، دموع تەحسین). هونەرمەند ڕاغب عەلامە یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی لوبنان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٢ـە، لە ژیانی هونەری خۆیدا بەشداری چەندان کۆنسێرتی کردووە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتی لوبنان. رۆزە گەردی ـ ئەربیل لایف
ڕاغب عەلامە سەردانی هەولێر دەکات
ڕاغب عەلامە سەردانی هەولێر دەکات
راغب عەلامە لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تری عەرەب بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک سەردانی هەولێر دەکەن.
وا بڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠٢٢/٩/٢٢ هونەرمەندی لوبنانی ڕاغب عەلامە، سەردانی هەولێر بکات و لەپاڵ چەند هونەرمەندێکی تری عەرەب بەشداری چەند زنجیرە کۆنسێرتێک بکات کەلە شاری هەولێر سازدەکرێت.
جێی ئاماژەیە ئەم زنجیرە کۆنسێرتە لەگەورەترین هۆڵی کۆنسێرت بەناوی (MI9) لە هۆتێل ماریانا، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بە بەشداری هەر یەک لە هونەرمەندان (ڕاغب عەلامە، مەریەم فارس، مەحموود تورکی، محەمەد فارس، دموع تەحسین).
هونەرمەند ڕاغب عەلامە یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی لوبنان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٢ـە، لە ژیانی هونەری خۆیدا بەشداری چەندان کۆنسێرتی کردووە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتی لوبنان.
رۆزە گەردی ـ ئەربیل لایف
Post author
Updated on ئیلول 04, 2022 by Shvan
Comments
More posts