گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ڕاگەیندراوێک لەبارەی گرانی بەنزین

رونکردنەوە

ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەی گرانی بەنزین

دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزکردۆتەوە ، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری شوفێران و هاوڵاتییانی لێکەوتۆتەوە ، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان و شوفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە ، ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو و نرخی نەوەتیش نرخێکی جیهانییە ، لەگەڵ ئەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنیەوە لە ڕووی کوالیتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە .

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.3.29 See Less