گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

ژمارەیەک کێڵگەی قەزای کۆیە لە مین پاک دەکرێنەوە

هەواڵ

ژمارەیەک کێڵگەی قەزای کۆیە لە مین پاک دەکرێنەوە

دەیان مینی دژەکەسی لە سنووری قەزای کۆیە لەنێوبران، پاکسازیش بۆ شەش کێڵگەی دیکە لە ناوچەکە بەردەوامە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کێڵگەی مین لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر پاککرانەوە و کاری پاکسازیش بۆ شەش کێڵگەی دیکە لە ناوچەکە بەردەوامە.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە؛ کێڵگەکان دوای پاککردنەوەیان، دەتوانرێت بۆ کشتوکاڵ، وەک لەوەڕگا یان شوێنی گەشتیاری بەکاربهێنرێنەوە.

قەزای کۆیە یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای هەولێر، دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری هەولێر.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف