ژمارەی دانیشتووانی شاری هەولێر زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە بەپێی ئامارەکانی مردن و لەدایکبوونی پارێزگای هەولێر، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر، زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، جگە لە دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وایگوت. ئەمڕۆ چوارشەممە 8/2/2023، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیی پارێزگای هەولێر بە بەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەنجام درا، لە کۆبوونەوەکەدا کە دەزگاکانی راگەیاندن تێیدا ئامادەبوون، کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە ساڵی 2022 و ساڵی 2023 باسکرا. لە بەشێکی قسەکانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر، گوتی:”ئێستا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر، دوو ملیۆن و حەفی هەزار و سەد و حەفتا و شەش (2,007,176)کەسە. پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەم ژمارەیە دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆرانی تێدا هەژمار نەکراوە. لەبارەی دابەشبوونی رێژەی دانیشتووان، پارێزگاری هەولێر، گوتی:” دانیشتووانی هەولێر، 52.5%، تەنها بەبەر سەنتەری شاری هەولێر دەکەوێت, رێژەکەی تر دابەش دەبێت بەسەر قەزایەکان، دەکاتە 47.5% دەوربەری شار دەگرێتەوە”. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند؛ لە سنووری پارێزگای هەولێر، 374 هەزار پەنابەر و ئاوارە هەیە کە بەشێکی زۆرییان دابەشی سەر 10 کەمپ بوون، شەش کەمپی ئاوارەکان و چوار کەمپی پەنابەران. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
ژمارەی دانیشتووانی شاری هەولێر زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە
ژمارەی دانیشتووانی شاری هەولێر زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە
بەپێی ئامارەکانی مردن و لەدایکبوونی پارێزگای هەولێر، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر، زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، جگە لە دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وایگوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/2/2023، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیی پارێزگای هەولێر بە بەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەنجام درا، لە کۆبوونەوەکەدا کە دەزگاکانی راگەیاندن تێیدا ئامادەبوون، کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە ساڵی 2022 و ساڵی 2023 باسکرا.
لە بەشێکی قسەکانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر، گوتی:”ئێستا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەولێر، دوو ملیۆن و حەفی هەزار و سەد و حەفتا و شەش (2,007,176)کەسە.
پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەم ژمارەیە دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆرانی تێدا هەژمار نەکراوە.
لەبارەی دابەشبوونی رێژەی دانیشتووان، پارێزگاری هەولێر، گوتی:” دانیشتووانی هەولێر، 52.5%، تەنها بەبەر سەنتەری شاری هەولێر دەکەوێت, رێژەکەی تر دابەش دەبێت بەسەر قەزایەکان، دەکاتە 47.5% دەوربەری شار دەگرێتەوە”.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند؛ لە سنووری پارێزگای هەولێر، 374 هەزار پەنابەر و ئاوارە هەیە کە بەشێکی زۆرییان دابەشی سەر 10 کەمپ بوون، شەش کەمپی ئاوارەکان و چوار کەمپی پەنابەران.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Updated on شوبات 08, 2023 by Shvan
Comments
More posts