کارکردن لەڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە بەردەوامە کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) و فراوانکردنی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە، بەردەوامە. راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: لە 30%ى کارەکانى پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ – شەقڵاوە تەواوکراوە. پڕۆژەکە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەڕێگەى کۆمپانیاى (کافین گروپ) دەستى پێکراوە. راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، بەکۆتاهاتنى پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەستى پێکراوە، سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، ئەوە جگە لە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆ. ئەربیل لایف – شاجوان هێمن
کارکردن لەڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە بەردەوامە
کارکردن لەڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە بەردەوامە
کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) و فراوانکردنی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە، بەردەوامە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند: لە 30%ى کارەکانى پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ – شەقڵاوە تەواوکراوە.
پڕۆژەکە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى ڕێگا و بانى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەڕێگەى کۆمپانیاى (کافین گروپ) دەستى پێکراوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، بەکۆتاهاتنى پڕۆژەکە، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەستى پێکراوە، سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، ئەوە جگە لە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆ.
ئەربیل لایف – شاجوان هێمن
Post author
Updated on تشرینی یەکەم 05, 2023 by Shvan
Comments
More posts