کارکردن لە بەشێکی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر لەکۆتاییدایە کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە ٩٣٪. بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 11-9-2022 ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریان بەسەر کردەوە. سەرۆکی شارەوانی هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و تیمەکانی کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، هیوای خواست لەماوەی دیاری کراو کارەکانی بەشی دووەمی شەقامەکە کۆتایی بێت. بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژی ٧٫٦کم کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاوەکو شەقامی کۆیە، ٩٣٪ کارەکانی تەواو کراوە، لە ئێستادا کارکردن لەم بەشانە بەردەوامە؛ چینی کۆتایی قیڕتاوکردن، دانانی هێماکانی هاتووچۆ، هێڵکاری شەقام، پەرژینی سەلامەت. بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشەش بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.
کارکردن لە بەشێکی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر لەکۆتاییدایە
کارکردن لە بەشێکی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر لەکۆتاییدایە
کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە ٩٣٪.
بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 11-9-2022 ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریان بەسەر کردەوە.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و تیمەکانی کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، هیوای خواست لەماوەی دیاری کراو کارەکانی بەشی دووەمی شەقامەکە کۆتایی بێت.
بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژی ٧٫٦کم کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاوەکو شەقامی کۆیە، ٩٣٪ کارەکانی تەواو کراوە، لە ئێستادا کارکردن لەم بەشانە بەردەوامە؛ چینی کۆتایی قیڕتاوکردن، دانانی هێماکانی هاتووچۆ، هێڵکاری شەقام، پەرژینی سەلامەت.
بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشەش بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.
Post author
Updated on ئیلول 12, 2022 by Shvan
Comments
More posts