کاپتنەکەی هەولێر بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا یاریزان و کاپتنی یانەی هەولێر ” شوان مامۆ ” لەتەمەنی 38 ساڵی بەفەرمی وازهێنانی خۆی لەیاری تۆپی پێ ڕاگەیاند، وەک بەڕێوەبەر تیپی تۆپی پێی یانەکە لەخولی یانە نایەبەکانی عێراق دەست نیشان کرا. دوێنێ، دووشەممە ٢٥/٧/٢٠٢٢ یانەی وەرزشی هەولێر لەبەیاننامەکی فەرمیدا وازهێنانی یاریزان و کاپتنی یانەکە (شوان مامۆ)ـی راگەیاند. یانەی هەولێر لە بەیاننامەکە رایگەیاندووە: دوای ئەو خزمەتە زۆرەی کە لە ماوەی ساڵانی رابردوو پێشکەشی کرد، وە رۆڵی هەبوو لە بەدەستهێنانی چەندین نازناو بۆ یانەکەمان لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق. هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەک وەفا و رێزلێنانێك بۆ ئەم خزمەتە بەرچاوە، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، بڕیاریاندا بە دەستنیشان کردنی کاپتن (شوانه مامۆ) وەك بەڕێوەبەری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق. لەلایەن خۆیەوە کاپتن (شوان مامۆ) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەستنیشان کردنی لەم پۆستە و بەڵێنی دا لەم پۆستە نوێیە ئەوپەڕی توانای خۆی پێشکەش بکات لە پێناو سەرکەوتن و بەرەو پێشبردنی ئاستی یانەکە. دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاریدا لە ماوەی داهاتوو مەڕاسیمێکی شایستەی وازهێنان لە یاریکردن بۆ کاپتنی یانەکە رێکبخات. حەیدەر قارەمان ناسراو بە (شوان مامۆ) بۆ ماوەی ١٢ ساڵ یاری بۆ یانە زەردپۆشەکەی پایتەخت کرد و نازناوی خولی نایابی عێراقی و خولی نایابی کوردستانی لەگەڵ یانەی هەولێر بەدەستهێناوە. شوان مامۆ، جگە لە یانەی هەولێر، یاری بۆ یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و زێرەڤانیش کردووە. زیرەک میهری – ئەربیل لایف
کاپتنەکەی هەولێر بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا
کاپتنەکەی هەولێر بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا
یاریزان و کاپتنی یانەی هەولێر ” شوان مامۆ ” لەتەمەنی 38 ساڵی بەفەرمی وازهێنانی خۆی لەیاری تۆپی پێ ڕاگەیاند، وەک بەڕێوەبەر تیپی تۆپی پێی یانەکە لەخولی یانە نایەبەکانی عێراق دەست نیشان کرا.
دوێنێ، دووشەممە ٢٥/٧/٢٠٢٢ یانەی وەرزشی هەولێر لەبەیاننامەکی فەرمیدا وازهێنانی یاریزان و کاپتنی یانەکە (شوان مامۆ)ـی راگەیاند.
یانەی هەولێر لە بەیاننامەکە رایگەیاندووە: دوای ئەو خزمەتە زۆرەی کە لە ماوەی ساڵانی رابردوو پێشکەشی کرد، وە رۆڵی هەبوو لە بەدەستهێنانی چەندین نازناو بۆ یانەکەمان لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەک وەفا و رێزلێنانێك بۆ ئەم خزمەتە بەرچاوە، سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، بڕیاریاندا بە دەستنیشان کردنی کاپتن (شوانه مامۆ) وەك بەڕێوەبەری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق.
لەلایەن خۆیەوە کاپتن (شوان مامۆ) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەستنیشان کردنی لەم پۆستە و بەڵێنی دا لەم پۆستە نوێیە ئەوپەڕی توانای خۆی پێشکەش بکات لە پێناو سەرکەوتن و بەرەو پێشبردنی ئاستی یانەکە.
دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاریدا لە ماوەی داهاتوو مەڕاسیمێکی شایستەی وازهێنان لە یاریکردن بۆ کاپتنی یانەکە رێکبخات.
حەیدەر قارەمان ناسراو بە (شوان مامۆ) بۆ ماوەی ١٢ ساڵ یاری بۆ یانە زەردپۆشەکەی پایتەخت کرد و نازناوی خولی نایابی عێراقی و خولی نایابی کوردستانی لەگەڵ یانەی هەولێر بەدەستهێناوە.
شوان مامۆ، جگە لە یانەی هەولێر، یاری بۆ یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و زێرەڤانیش کردووە.
زیرەک میهری – ئەربیل لایف
Post author
Updated on تەموز 26, 2022 by Shvan
Comments
More posts