گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

هەولێر و دهۆک یاریی کلاسیکۆ ئەنجام دەدەن

وەرزش

هەولێر و دهۆک یاریی کلاسیکۆ ئەنجام دەدەن

یانەی هەولێر لە یاری کلاسیکۆی کوردستان، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی دهۆک دەبێتەوە و ئامانجی هەردوو یانەکە بەدەستهێنانی سێ خاڵی گرنگی یارییەکەیە.

ئەمرۆ یەکشەممە، کاتژمێر ٧:٣٠ـی شەو لە یاریی لوتکەی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریی کلاسیکۆی کوردستان، لە یاریگای تایبەت بە یانەکە میوانداری یانەی هەولێر دەکات.

دوای بەڕێوەچوونی چوار گەڕی خولی نایابی عێراق، یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی ٨ خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە، لە بەرامبەردا یانەی هەولێری پایتەخت ئەنجامەکانی لەم وەرزەدا خراپن، لە چوار یاریی تەنها یەک خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی بیستەم و کۆتایی ریزبەندییەکە دەبینرێت.

دهۆک و هەولێر، پێشتر 41 جار رووبەڕووی یەکبوونەتەوە، یانەی دهۆک لە 14 یارییدا براوە بووە، هەولێر خاوەنی 15 بردنەوەیە، 12 یاریی نێوان هەردوو یانەش بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف