گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

کۆنسێرتی عەدنان کەریم لە هەولێر

هونەر

کۆنسێرتی عەدنان کەریم لە هەولێر

هونەرمەندی ناوداری کورد عەدنان کەریم، بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرت لەگەورەترین هۆڵی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری هەولێر دەکات.

ئێوارەی رۆژی هەینی ٢٠٢٢/٩/١٦ هونەرمەند عەدنان کەریم، وەک یەکەمین گۆرانیبێژ لەسەر ستەیجی هۆڵی (MI9) لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری گروپی موزیکیی “ئێکۆ ئەنسامبڵ” کۆنسێرتێک ساز دەکات، کۆنسێرتەکە لە کاتژمێری ٥ـی ئێوارە بەرێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرانی هۆڵی (MI9) ئاماژەیان بەوەدا، ئەم کۆنسێرتە دەستپێکی چەندین زنجیرە کۆنسێرتە لەسەر ئاستی گۆرانیبێژانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیش هونەرمەندان کۆنسێرت لەم هۆڵەدا ئەنجام دەدەن.

هۆڵی (MI9) گەورەترین و ناوازەترین هۆڵە لە شاری هەولێر و هەرێمی کورستان، بە شێوازێکی سەردەمییانە دروست کراوە، یەکێکە لە گەورەترین هۆڵەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان.

عەدنان کەریم، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٣ شاری کەرکووکە، گۆرانیبێژ و موزیکژەن و نێگارکێشی کوردە، خاوەنی ١٤ ئەلبوومی گۆرانی و چەندین کۆنسێرتە.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف