کێشەی قەرزەکەی یانەی ھەولێر چارەسەر کرا یانەی ھەولێر لە مەترسی دابەزین بۆ خولی پلە یەکی عێراق رزگاریی بوو، دوای ئەوەی کێشەی قەرزەکەی ئەیوب ئۆدیشۆی چارەسەر کرد. بەر لە دوو رۆژ یانەی ھەولێر بڵاویکردەوە کە یانەکە بڕی 395 ملیۆن دینار قەرزاری ئەیوب ئۆدیشۆی راھێنەری پێشووی ھەولێرە و ئەگەر لەماوەی دوو رۆژدا نەدرێتەوە ئەوە یانەکە بەپێی یاسا بۆ خولی پلە یەکی عێراق دادەبەزێت. دوای ئەم ھەواڵە، جموجۆڵەکان لەسەر ئاستی باڵای وەرزشی و ئیداری پارێزگای ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەستی پێکرد و دەرئەنجام بەپێی روونکردنەوەی یانەی ھەولێر کێشەکە چارەکرا. یانەی ھەولێر لە رونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەکەی دا و ئەمەیش دەقەکەیەتی؛ روونکردنەوە … دوای ئەوەی لە لایەن لێژنەی تەراخیس لەسەر کێشەی راهێنەری پێشووتری یانەکەمان کاپتن (ئەیوب ئۆدیشۆ) ئاگادار کراینەوە، کە پێویست بوو لە ماوەی تەنیا 72 کاتژمێر، یانەی وەرزشی هەولێر بڕی 395,000,000 سێسەد و نۆوەد و پێنج ملیۆن دینار، بداتە راهێنەری ناوبراو، کە بڕی پارەکە قەرزی کۆنە و لەسەر یانەکەمان کەڵەکە بووە.بە هەوڵ و کۆششی دکتۆر وەلید عارەب سەرۆکی یانەکەمان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، کە هەمووان بە بەردەوامی لەسەر هێل بوون، هەروەها بە هەوڵ و ماندووبوونی پارێزگاری هەولێر کاک (ئومێد خۆشناو) و، دڵسۆزان و خەمخۆرانی یانەکەمان، سوپاس بۆ خوای گەورە، کێشەکە چارەسەر کرا و کۆتایی هات” یانەی قەڵاو منارە بۆ ئەم وەرزە پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج کردووە ئەمەش لە پێناو بەدەستھێنانی ئەنجامێکی شایستە. لوقمان عەلی – ئەربیل لایف
کێشەی قەرزەکەی یانەی ھەولێر چارەسەر کرا
کێشەی قەرزەکەی یانەی ھەولێر چارەسەر کرا
یانەی ھەولێر لە مەترسی دابەزین بۆ خولی پلە یەکی عێراق رزگاریی بوو، دوای ئەوەی کێشەی قەرزەکەی ئەیوب ئۆدیشۆی چارەسەر کرد.
بەر لە دوو رۆژ یانەی ھەولێر بڵاویکردەوە کە یانەکە بڕی 395 ملیۆن دینار قەرزاری ئەیوب ئۆدیشۆی راھێنەری پێشووی ھەولێرە و ئەگەر لەماوەی دوو رۆژدا نەدرێتەوە ئەوە یانەکە بەپێی یاسا بۆ خولی پلە یەکی عێراق دادەبەزێت.
دوای ئەم ھەواڵە، جموجۆڵەکان لەسەر ئاستی باڵای وەرزشی و ئیداری پارێزگای ھەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەستی پێکرد و دەرئەنجام بەپێی روونکردنەوەی یانەی ھەولێر کێشەکە چارەکرا.
یانەی ھەولێر لە رونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەکەی دا و ئەمەیش دەقەکەیەتی؛
روونکردنەوە …
دوای ئەوەی لە لایەن لێژنەی تەراخیس لەسەر کێشەی راهێنەری پێشووتری یانەکەمان کاپتن (ئەیوب ئۆدیشۆ) ئاگادار کراینەوە، کە پێویست بوو لە ماوەی تەنیا 72 کاتژمێر، یانەی وەرزشی هەولێر بڕی 395,000,000 سێسەد و نۆوەد و پێنج ملیۆن دینار، بداتە راهێنەری ناوبراو، کە بڕی پارەکە قەرزی کۆنە و لەسەر یانەکەمان کەڵەکە بووە.
بە هەوڵ و کۆششی دکتۆر وەلید عارەب سەرۆکی یانەکەمان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، کە هەمووان بە بەردەوامی لەسەر هێل بوون، هەروەها بە هەوڵ و ماندووبوونی پارێزگاری هەولێر کاک (ئومێد خۆشناو) و، دڵسۆزان و خەمخۆرانی یانەکەمان، سوپاس بۆ خوای گەورە، کێشەکە چارەسەر کرا و کۆتایی هات”
یانەی قەڵاو منارە بۆ ئەم وەرزە پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرج کردووە ئەمەش لە پێناو بەدەستھێنانی ئەنجامێکی شایستە.
لوقمان عەلی – ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts