کەریم: درێژترین گەشت لە هەولێرەوە بۆ شارۆچکەی خەلیفان بووە کەریم کوردی، ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە گەشتێکدا لەلایەن کاپتنەوە یەک کیلۆ زێڕ دۆزرایەوە و بۆ خاوەنەکەی گەڕێنراوەتەوە، هەروەها زۆنی زێڕین زۆرترین شوێنی سەردانکراوی هەولێر بووە. حسین بیاتي، بەڕێوەبەری گشتی کەریم لەعێراق، وتی: “ساڵی 2022 ساڵێکی تایبەت بوو بۆ ئێمە لە کەریم، چونکە یادی 10 ساڵەی کەریممان کردەوە و یەک ملیار گەشتمان لە سەرانسەری ناوچەکەدا تۆمارکرد. لەسەر ئاستی عێراق، بە کۆی گشتی، 41% گەشەمان کرد لە بازاڕی عێراقدا”. بیاتي زیاتر وتی: “کارەکەمان لە ساڵی 2022 دا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە هەولێر، بەو پێیەی ژمارەی بەکارهێنەران بە ڕێژەی 64٪ زیادی کردووە. ئەم گەشەکردنە دەرخەری ئاستی متمانەی خەڵکە بە خزمەتگوزارییەکانمان لە هەولێر.هەولێر بازاڕێکی گرنگە بۆ ئێمە، ئێمەش زۆر شانازی دەکەین کە توانیمان گەشتی سەلامەت و متمانەپێکراو بۆ سەرنشینەکانمان دابین بکەین لەوێ، جگە لەوەش وەک پێزانینێک بۆ بەکارهێنەرانمان لە هەولێر، بەردەوام ئۆفەری نوێ لەسەر خزمەتگوزارییەکەمان لە کەناڵەکانی سۆشیال میدیامان ڕادەگەیەنین.” خواست لەسەر خزمەتگوزارییەکانی کەریم کوردی لە ساڵی 2022 دا زیادی کرد لە شاری هەولێر، و گەشەسەندنێکی خێرامان بەدەست هێنا لە گەشتەکانمان بە ڕێژەی 82٪ و لە بەرامبەردا ژمارەی کاپتنەکان بە ڕێژەی 110% زیادی کردوو، 20%یش بوون بە کاپتنی پلاتینیۆم. درێژترین گەشت لە ساڵی 2022 دا 93 کیلۆمەتربوو کە لە هەولێرەوە بۆ شارۆچکەی خەلیفان بووە. لە کاتێکدا زۆنی زێڕین زۆرترین شوێنی سەردانکراوی هەولێر بوو. هەولێر ناوازەترین ڕووداوی ونبووی لە سەرانسەری هەموو بازاڕەکانی کەریم تۆمارکردبوو، کاتێک کڕیارێک یەک کیلۆ زێڕی لەبیرکردبوو لەناو تەکسیەکە، کە بە خۆشبەختییەوە لەلایەن کاپتنەوە دۆزرایەوە و گەڕێنرایەوە. کەریم کوردی ڕەوتی سەرەکی بۆ ساڵی 2022 هاوبەش دەکات؛64% گەشەکردن لە ژمارەی بەکارهێنەرانی کەریم لە هەولێر ● خزمەتگوزاری تەکسی لە کەریم کوردی لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 82% لە هەولێر گەشەی کردووە● کاپتنەکانی کەریم کوردی لە هەولێر 110% گەشەیان کرد، و 20% بوون بە کاپتنی پلاتینیۆم● ناوازەترین کەلوپەل لەبیرکراو لە گەشتێکدا یەک کیلۆ زێڕ بوو، کە لەلایەن کاپتنەوە دۆزرایەوە و گەڕێنرایەوە. هەولێر، عێراق، XXی 2ی 2022: کەریم، پلاتفۆرمی پێشەنگی فرە خزمەتگوزارییە لە ناوچەکەدا، سەرنجڕاکێشترین ڕەوتی کڕیار و بازرگانی لە هەولێرەوە لە ساڵی 2022 دا هاوبەش دەکات. کۆمپانیای کەریم یەکێکە لە یەکەم کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیای لە ناوچەکەدا کە لە ساڵی 2018 خزمەتگوزارییەکانی بۆ هەولێر فراوان کرد، بۆ سودمەندبوون لە ئۆفەرە ئاساییەکان فۆڵۆوی ئەکاونتەکانی کەریم کوردی بکەن لە ئینستاگرام و فەیسبووک. کەریم سوپەر ئەپێکی ڕۆژانەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پێشەنگێکی ئابووریی گەشت (تەکسیە) لە ناوچەکەدا، کەریم کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ڕۆژانە پێشکەش دەکات کە خەڵک پێویستیانە بۆ هاتووچۆکردن، داواکردنی شت و گواستنەوەی پارە لە یەک ئەپی یەکگرتووی مۆبایلی زیرەکدا. ئەرکی کەریم ئاسانکردن و باشترکردنی ژیانی خەڵک و بنیاتنانی ڕێکخراوێکی ئیلهامبەخشە. کۆمپانیای کریم لە مانگی تەمموزی 2012 دامەزراوە و لە زیاتر لە 85 شار لە سەرانسەری 10 وڵاتدا کاردەکات و زیاتر لە یەک ملیۆن دەرفەتی داهاتی لە ناوچەکەدا دروستکردووە. کۆمپانیای کەریم لە مانگی یەکی ساڵی 2020 بوو بە لقێکی تەواو خاوەندارێتی کۆمپانیای Uber Technologies, Inc. www.careem.com
کەریم: درێژترین گەشت لە هەولێرەوە بۆ شارۆچکەی خەلیفان بووە
کەریم: درێژترین گەشت لە هەولێرەوە بۆ شارۆچکەی خەلیفان بووە
کەریم کوردی، ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە گەشتێکدا لەلایەن کاپتنەوە یەک کیلۆ زێڕ دۆزرایەوە و بۆ خاوەنەکەی گەڕێنراوەتەوە، هەروەها زۆنی زێڕین زۆرترین شوێنی سەردانکراوی هەولێر بووە.
حسین بیاتي، بەڕێوەبەری گشتی کەریم لەعێراق، وتی: “ساڵی 2022 ساڵێکی تایبەت بوو بۆ ئێمە لە کەریم، چونکە یادی 10 ساڵەی کەریممان کردەوە و یەک ملیار گەشتمان لە سەرانسەری ناوچەکەدا تۆمارکرد. لەسەر ئاستی عێراق، بە کۆی گشتی، 41% گەشەمان کرد لە بازاڕی عێراقدا”.
بیاتي زیاتر وتی: “کارەکەمان لە ساڵی 2022 دا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە هەولێر، بەو پێیەی ژمارەی بەکارهێنەران بە ڕێژەی 64٪ زیادی کردووە. ئەم گەشەکردنە دەرخەری ئاستی متمانەی خەڵکە بە خزمەتگوزارییەکانمان لە هەولێر.
هەولێر بازاڕێکی گرنگە بۆ ئێمە، ئێمەش زۆر شانازی دەکەین کە توانیمان گەشتی سەلامەت و متمانەپێکراو بۆ سەرنشینەکانمان دابین بکەین لەوێ، جگە لەوەش وەک پێزانینێک بۆ بەکارهێنەرانمان لە هەولێر، بەردەوام ئۆفەری نوێ لەسەر خزمەتگوزارییەکەمان لە کەناڵەکانی سۆشیال میدیامان ڕادەگەیەنین.”
خواست لەسەر خزمەتگوزارییەکانی کەریم کوردی لە ساڵی 2022 دا زیادی کرد لە شاری هەولێر، و گەشەسەندنێکی خێرامان بەدەست هێنا لە گەشتەکانمان بە ڕێژەی 82٪ و لە بەرامبەردا ژمارەی کاپتنەکان بە ڕێژەی 110% زیادی کردوو، 20%یش بوون بە کاپتنی پلاتینیۆم.
درێژترین گەشت لە ساڵی 2022 دا 93 کیلۆمەتربوو کە لە هەولێرەوە بۆ شارۆچکەی خەلیفان بووە. لە کاتێکدا زۆنی زێڕین زۆرترین شوێنی سەردانکراوی هەولێر بوو.
هەولێر ناوازەترین ڕووداوی ونبووی لە سەرانسەری هەموو بازاڕەکانی کەریم تۆمارکردبوو، کاتێک کڕیارێک یەک کیلۆ زێڕی لەبیرکردبوو لەناو تەکسیەکە، کە بە خۆشبەختییەوە لەلایەن کاپتنەوە دۆزرایەوە و گەڕێنرایەوە.
کەریم کوردی ڕەوتی سەرەکی بۆ ساڵی 2022 هاوبەش دەکات؛
64% گەشەکردن لە ژمارەی بەکارهێنەرانی کەریم لە هەولێر
● خزمەتگوزاری تەکسی لە کەریم کوردی لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 82% لە هەولێر گەشەی کردووە
● کاپتنەکانی کەریم کوردی لە هەولێر 110% گەشەیان کرد، و 20% بوون بە کاپتنی پلاتینیۆم
● ناوازەترین کەلوپەل لەبیرکراو لە گەشتێکدا یەک کیلۆ زێڕ بوو، کە لەلایەن کاپتنەوە دۆزرایەوە و گەڕێنرایەوە.
هەولێر، عێراق، XXی 2ی 2022: کەریم، پلاتفۆرمی پێشەنگی فرە خزمەتگوزارییە لە ناوچەکەدا، سەرنجڕاکێشترین ڕەوتی کڕیار و بازرگانی لە هەولێرەوە لە ساڵی 2022 دا هاوبەش دەکات.
کۆمپانیای کەریم یەکێکە لە یەکەم کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیای لە ناوچەکەدا کە لە ساڵی 2018 خزمەتگوزارییەکانی بۆ هەولێر فراوان کرد، بۆ سودمەندبوون لە ئۆفەرە ئاساییەکان فۆڵۆوی ئەکاونتەکانی کەریم کوردی بکەن لە ئینستاگرام و فەیسبووک.
کەریم سوپەر ئەپێکی ڕۆژانەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پێشەنگێکی ئابووریی گەشت (تەکسیە) لە ناوچەکەدا، کەریم کۆمەڵێک خزمەتگوزاری ڕۆژانە پێشکەش دەکات کە خەڵک پێویستیانە بۆ هاتووچۆکردن، داواکردنی شت و گواستنەوەی پارە لە یەک ئەپی یەکگرتووی مۆبایلی زیرەکدا. ئەرکی کەریم ئاسانکردن و باشترکردنی ژیانی خەڵک و بنیاتنانی ڕێکخراوێکی ئیلهامبەخشە. کۆمپانیای کریم لە مانگی تەمموزی 2012 دامەزراوە و لە زیاتر لە 85 شار لە سەرانسەری 10 وڵاتدا کاردەکات و زیاتر لە یەک ملیۆن دەرفەتی داهاتی لە ناوچەکەدا دروستکردووە. کۆمپانیای کەریم لە مانگی یەکی ساڵی 2020 بوو بە لقێکی تەواو خاوەندارێتی کۆمپانیای Uber Technologies, Inc. www.careem.com
Post author
Updated on شوبات 14, 2023 by Shvan
Comments
More posts