گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

گیروگرفتە ژینگەییەکانی کوردستان لە کتێبێکدا

ئەدەب هەواڵ

گیروگرفتە ژینگەییەکانی کوردستان لە کتێبێکدا

رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە، کتێبێکی ژینگەیی بڵاوکردەوە، باس لە کێشە و گیروگرفتەکانی ژینگە دەکات لە هەرێمی کوردستان.

ئەمرۆ یەکشەممە 2022.12.25، لە سەنتەری رۆشنبیری ئاڵا لەهەولێر، رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە کتێبی (گیروگرفتە ژینگەییەکان لە کوردستان) لە نووسینی (دەشتی مەنتک) بڵاوکردەوە.

دەشتی مەنتک، نووسەری کتێبەکە تایبەت بە ئەربیل لایفی راگەیاند:” کتێبی (گیروگرفتە ژینگەییەکان لە کوردستان) لە 100 لاپەڕە پێکهاتووە و دووەمین کتێبی چاپکراوی من و پێنجەم کتێبی چاپکراوی رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیە کە بەچاپ گەیاندرابێت”.

لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە گوتی:” ناوەڕۆکی کتێبەکە لە حەوت بەش پێکهاتووە، باس لە کێشە و گیروگرفتە ژینگەییەکان دەکات لە هەرێمی کوردستان، باس لە کاریگەرییە خراپەکانی پیسبوونی ژینگە دەکات بەسەر مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەدا”.

لەمەراسیمەکەدا دوای قسەکردنی نووسەر لەبارەی ناوەڕۆک و پەیامی کتێبەکە، کە باسکردنە لە کێشەو گیروگرفتەکانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، کتێبەکە بە دیاری بەخشرایە ئامادەبووان.

دەشتی مەنتک، لەدایکبووی ساڵی 1989ـی شاری هەولێرە، میدیاکار و جێگری بەرپرسی رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیە، تاکو ئێستا دوو کتێبی چاپکراوی هەیە، یەکەمین کتێپی چاپکراوی بەناوی (ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر) بووە.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف