گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

یاریزانە دێرینەکانی هەولێر بوونە پاڵەوان

وەرزش

یاریزانە دێرینەکانی هەولێر بوونە پاڵەوان

تیپی یاریزانە دێرینەکانى هەولێر، لە وڵاتى تورکیا بەشداری پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستانەیان کرد و جامی پاڵەوانەتییەکەیان بەدەستهێنا.

تیپی یاریزانە دێرینەکانى هەولێر لە وڵاتى تورکیا بەشداربوون لە پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستانە و ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، دوای بردنەوەیان لە یاریزانە دێرینەکانی غازی عەنتاب لە یاری کۆتایی جامی پاڵەوانیەتییەکەیان بەدەستهێنا.

لە پاڵەوانیەتییەکەدا هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانى شاری هەولێر توانیان وەک هەولێر لە نێوان 23 یانەى شارەکانى ترى تورکیا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و جگە لە نازناو و جامى پاڵەوانیەتیەکە، خەڵاتى باشترین یاریزان و گۆڵپارێزى پاڵەوانییەتیەکەش بەدەست بهێنن.

تیپی یاریزانە دێرینەکانى هەولێر بۆ دووەم جار بوو بەشداربن لەو پاڵەوانیەتییە توانیایان جامى پاڵەوانیەتییەکە بەدەستبهێنن و پارساڵیش پلەى چوارەمی پاڵەوانیەتییەکان بەدەستهێنابوو.

پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستانە ساڵانە لە شارى ئەنتاڵیاى وڵاتى تورکیا بۆ یاریزانە دێرینەکان بە بەشداری زیاتر لە 20 یانەى جیاجیاى شارەکانى تورکیا و وڵاتانى ئەوروپایى ڕۆژهەڵات بەڕێوەدەچێت.

زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف