گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

یاری هەولێر و نەورۆز هەڵوەشایەوە

هەواڵ وەرزش

یاری هەولێر و نەورۆز هەڵوەشایەوە

یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی نەورۆز کە بڕیاربوو لە ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەبچێت، هەڵوەشایەوە، لەهەمانکاتدا یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوە.

ئەمرۆ پینجشەممە 19/10/2023، راگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند؛ لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەی نەورۆز، یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی نەورۆز کە بڕیاربوو کاتژمێر (4)ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێکەوتی 2023/10/22 لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوە بچێت هەڵوەشایەوە.

لە بری ئەو یارییە، یانەی هەولێر لە هەمان رێکەوت و یاریگا، رووبەڕووی یانەی (پێشمەرگەی سلێمانی) دەبێتەوە، وەکو دوایین ئامادەکاری یانەکە بۆ خولی پیشەگەری عێڕاقی وەرزی 2023-2024.