گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

یانەی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

وەرزش

یانەی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

راگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند؛ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، هەڵدەستێ بە فرۆشتنی پلیتی چوونە ژوورەوەی یاریگا بۆ یاری نێوان هەولێر و شوڕتە لەخولی نایابی عێراق.

دەقی ئاگادارییەکەی یانەی هەولێر؛

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، یانەی وەرزشی هەولێر هەڵدەستێ بە فرۆشتنی پلیتی چوونە ژوورەوەی یاریگا بۆ یاری نێوان هەولێر و شوڕتە کە رۆژی هەینی ڕێکەوتی 2022/11/25 لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت.

جا بۆ ئەم مەبەستە هەر بەڵێندەرێک یاخود هەر کەس و کۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداری کردنی لەم زیادکردنە ئاشکرایەدا هەیە، رۆژی شەممە رێکەوتی 2022/11/19 کاتژمێر (2)ی دوای نیوەڕۆ سەردانی بارەگای یانەی وەرزشی هەولێر لە ناو یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بکات.

راگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر