یانەی هەولێر تووشی دووەم شکستی لەسەریەک بوو لە خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر میوانداری یانەی تەلەبەی کرد و تووشی دووەم شکستی لەسەریەک بوو. ئەمڕۆ سێشەممە 2022.12.20, یانەی هەولێر لە گەڕیی یازدەیەمیی خولی نایابی عێراق لە یاریگای فرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی تەلەبەی کرد. یارییەکە لە بەرژوەندەی یانەی تەڵەبە و شکستی یانەی هەولێر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر تەواو بوو.گۆڵەکانی یانەی تەلەبە لە رێگەی یاریزانان (موئمل عەبدلرەزا و حوسێن عەبدوڵڵا) لە خولەکی 4 و 78 تۆمارکران. ئەم شکستە، دووەم شکستی لەسەریەکی یانەی هەولێر بوو لەماوەی یەک هەفتەدا، لە یاریی رابردوودا بە گۆلێکی بێ بەرامبەر بە یانەی زەوڕا دۆڕا. یانەی هەولێر بەم دۆڕانە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی پازدەیەمیی ریزبەندی خولی نایابی عێراقی گرتووە. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
یانەی هەولێر تووشی دووەم شکستی لەسەریەک بوو
یانەی هەولێر تووشی دووەم شکستی لەسەریەک بوو
لە خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر میوانداری یانەی تەلەبەی کرد و تووشی دووەم شکستی لەسەریەک بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 2022.12.20, یانەی هەولێر لە گەڕیی یازدەیەمیی خولی نایابی عێراق لە یاریگای فرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی تەلەبەی کرد.
یارییەکە لە بەرژوەندەی یانەی تەڵەبە و شکستی یانەی هەولێر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر تەواو بوو.
گۆڵەکانی یانەی تەلەبە لە رێگەی یاریزانان (موئمل عەبدلرەزا و حوسێن عەبدوڵڵا) لە خولەکی 4 و 78 تۆمارکران.
ئەم شکستە، دووەم شکستی لەسەریەکی یانەی هەولێر بوو لەماوەی یەک هەفتەدا، لە یاریی رابردوودا بە گۆلێکی بێ بەرامبەر بە یانەی زەوڕا دۆڕا.
یانەی هەولێر بەم دۆڕانە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پلەی پازدەیەمیی ریزبەندی خولی نایابی عێراقی گرتووە.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Comments
More posts