گەڕان

بنووسە بۆ چی دەگەڕێیت

بەشەکان

Regions

یانەی ھەولێر مەترسی دابەزینی بۆ خولی پلە یەکی عێراقی لەسەرە

وەرزش

یانەی ھەولێر مەترسی دابەزینی بۆ خولی پلە یەکی عێراقی لەسەرە

تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی هەولێر لە خولی نایابی عێراق، مەترسی دابەزینی لەسەرە ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە 72 کاتژمێر بڕی 395 ملیۆن دینار نەداتە راهێنەری پێشووی ئەیوب ئەدیشۆ .

لەگەڵ دەستبەکاربوونی ستافی نوێی یانەی هەولێر، پێشتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسیان لەو قەرزە زۆرە کرد کە پێشتر کارگێری و ستافی پێشوو هۆکار بوون، لە ئێستادا یانەکە لەبەردەم قەرزێکی زۆرە، لە دوایین هەواڵیشدا کە یەکێک لە ئەندامانی یانەی هەولێر ئاشکرای کردووە، راهێنەری پێشووی یانەکە ئەیوب ئەدیشۆ توانی سکاڵاکەی لەسەر یانەی هەولێر لە دادگای کاس کە دادگایەکی وەرزشیە بباتەوە، بەمەش یانەی هەولێر تا 15ی مانگ دەبێت بڕی 395 ملیۆن دیناری عێراقی بدات بەو راهێنەرە.

ئەندامەکەی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن، ئەوا یانەی هەولێر لە لیستی ئەو یانانە دەبێت کە لە دەرەوەی تەراخیسی خولی نایابی عێراقن، چونکە یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، هیچ قەرزێک لەسەر یانەکە نەبێت، بە پێچەوانەوە یانەکە دادەبەزێندرێتە خولی پلە یەکەکانی عێراق، لە ئێستاشدا کەمتر لە 72 کاتژمێر لەبەردەست یانەکەیە تا پارەکەی بداتەوە ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری پێشووی یانەکە.

ئەم ھەواڵە لە کاتێکدایە، یانەی ھەولێر بۆ ئەم وەرزە پارەیەکی زۆری بۆ ھێنانی یاریزانی نوێ خەرج کردووە، ئەمەش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئەنجامێکی شایستە.