دوای ٣٩ ساڵ قاوەخانەیەک لە هەولێر دەکرێتەوە قاوەخانەیەک بەناوی (عەبۆ قاوەچی) دوای ٣٩ ساڵ لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکرێتەوە. لە ساڵی ١٨٤٦ لە قەڵای هەولێر یەکەم قاوەخانە لەلایەن سلێمان ئەفەندیی کرایەوە.دوای ٤٠ ساڵ لە ١٨٨٦ عەبۆ قاوەچی، لە بازاڕی قەڵای هەولێر قاوەخانەی تایبەتی خۆی کردەوە. لە ئێستادا نەوەکانی عەبۆ قاوەچی، دوای ٣٩ ساڵ بەشێوازێکی نوێ قاوەخانەکە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر دەکەنەوە. عەلی قاوەچی، یەکێک لە نەوەکانی عەبۆ قاوەچی، سەرپەرشتی قاوەخانەکە دەکات لەبارەی کردنەوەی قاوەخانەکە بە ئەربیل لایفی گووت: “ئێمە وەک نەوەکانی عەبۆ قاوەچی دوای ٣٩ بریارماندا قاوەخانەکە بەشێوازێکی نوێ و بەقاوەی زۆر تایبەت و جیاواز بکەینەوە” عەلی قاوەچی، لەبارەی قاوە تایبەتەکانی قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی گوتی”چەندین جۆری قاوەمان هەیە، قاوە بەتامەکانی، گندۆرە و مۆز و فستق، چەندین تامی دیکە” وابڕیارە لە رۆژی سێشەممە لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارە، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا قاوەخانەکە بەڕووی سەردانیکەرانی بکرێتەوە. زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
دوای ٣٩ ساڵ قاوەخانەیەک لە هەولێر دەکرێتەوە
دوای ٣٩ ساڵ قاوەخانەیەک لە هەولێر دەکرێتەوە
قاوەخانەیەک بەناوی (عەبۆ قاوەچی) دوای ٣٩ ساڵ لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکرێتەوە.
لە ساڵی ١٨٤٦ لە قەڵای هەولێر یەکەم قاوەخانە لەلایەن سلێمان ئەفەندیی کرایەوە.
دوای ٤٠ ساڵ لە ١٨٨٦ عەبۆ قاوەچی، لە بازاڕی قەڵای هەولێر قاوەخانەی تایبەتی خۆی کردەوە.
لە ئێستادا نەوەکانی عەبۆ قاوەچی، دوای ٣٩ ساڵ بەشێوازێکی نوێ قاوەخانەکە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر دەکەنەوە.
عەلی قاوەچی، یەکێک لە نەوەکانی عەبۆ قاوەچی، سەرپەرشتی قاوەخانەکە دەکات لەبارەی کردنەوەی قاوەخانەکە بە ئەربیل لایفی گووت: “ئێمە وەک نەوەکانی عەبۆ قاوەچی دوای ٣٩ بریارماندا قاوەخانەکە بەشێوازێکی نوێ و بەقاوەی زۆر تایبەت و جیاواز بکەینەوە”
عەلی قاوەچی، لەبارەی قاوە تایبەتەکانی قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی گوتی”چەندین جۆری قاوەمان هەیە، قاوە بەتامەکانی، گندۆرە و مۆز و فستق، چەندین تامی دیکە”
وابڕیارە لە رۆژی سێشەممە لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی ئێوارە، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا قاوەخانەکە بەڕووی سەردانیکەرانی بکرێتەوە.
زیرەک میهری ـ ئەربیل لایف
Post author
Updated on ئیلول 04, 2022 by Shvan
Comments
More posts