ئەربیل لایف – هەولێر
وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاسانکارییەکی نوێ بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت و لەمەودوا
دەتوانن لە ڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە، شوێنی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان لە
بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر لەنێو هەمان شاردا بگوازنەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی، ڕایگەیاند: “بەپێی
بڕیارێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوونی بەغدا، ئەو
هاووڵاتییانەی دەیانەوێت بەشەخۆراکی مانگانەیان (وەک شەکر و ئارد) لە بریکارێکەوە
بۆ بریکارێکی تر لە هەمان شاردا (بۆ نموونە لەنێو شاری هەولێر) بگوازنەوە، دەتوانن
لە ڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە داواکارییەکەیان پێشکەش بکەن.”
ئەم بڕیارە وەک ئاسانکارییەک بۆ ئەو خێزانانە دەرچووە کە شوێنی نیشتەجێبوونیان
لەنێو گەڕەکەکانی شاردا گۆڕیوە. هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لەنێو
فۆرمە ئەلیکترۆنییەکەدا دیاریکراون، ڕێکارەکانی گواستنەوەکە ئەنجام بدەن و سوودمەند
بن لە وەرگرتنی بەشەخۆراکەکانیان لە نزیکترین بریکار لە شوێنی نوێی نیشتەجێبوونیان.



