تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

دوای ئەوەی لە ئەربیل لایف گرتە ڤیدیۆی چەند قوتابییەکی بەشەناوخۆی شەهید شەوکەت بڵاوکرایەوە کە کەلوپەل و شوشە لە پەنجەرەی ژوورەکەیان فرێدەدەنە خوارەوە، زانکۆی سەڵاحەدین ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

ئاگاداری بۆ ئەو قوتابییانەی داوای تەواوبوونی تاقیکردنەوە لە پەنجەرەی بەشەناوەخۆیی خواردن و کەلوپەلەکانیان خستوەتە خوارەوە؛

‎ سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند: “بەدواداچوون کراوە و ئەو قوتابییانە دەستنیشانکراون کە ئەم کارەیان کردووە، بۆیە سەرجەم ئەو قوتابییانە ئاگار دەکەینەوە کە خواردن و کەلوپەلیان لە پەنجەرەی نهۆمەکانی سەرەوەی بەشەناوەخۆیی شەهید شەوکەت خستۆتە خوارەوە بگەڕێنەوە بەشەناوەخۆیی و پاکی بکەنەوە”.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەدا، ‎لە ئەگەری نەگەڕانەوەی قوتابیان و پاکنەکردنەوەی شوێنەکە، ئەنجامی تاقیکردنەوە و بڕوانامەی دەرچوونیان پێنادرێت.

لێرەوە ڤیدیۆی ئەو خوێندکارانە ببینن کە کەلوپەل فڕێدەدەنە خوارەوە

Exit mobile version