ئەربیل لایف: لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، جیاوازی چینایەتی نامێنێت و هەموو توێژەکان لە یەک…
بەشی: جۆراوجۆر
لە بەیانی ڕۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، پیوش پاندی، ئەفسانەی ڕێکلامی هیند، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ١٠ی ٢٠٢٥ بەبۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی خانەی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و…
“ئاریان محەمەد، خانمە هونەرمەندی شاری هەولێر، ماوەی 13 ساڵە لە بواری وێنەکێشاندا کار دەکات و…
تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان لەسەر حەبێکی نوێی ڕۆژانە بە ناوی “ئۆرفۆرگلیپرۆن” هیوا بەخشە بۆ چارەسەری قەڵەوی، کە…
زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ ـ ٢٠٢٦، “ ٤٢٥ “ کورسی بەکالۆریۆسی خۆڕایی پێشکەشی قوتابییانی نێودەوڵەتیکردووە. سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند؛ لەسەر ڕاسپاردەی ‘ پ.د.کامەران یونسمحمدئەمین’ سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ، “ ٤٢٥ “ کورسی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بە قوتابییانیوڵاتانی دەرەوە کراوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ. زانکۆی سەڵاحەدین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان. لەم بارەیەوە دوو قوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە. زانکۆی سەلاحەدین لە ١٦ کۆلێژ و ٩٥ بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی ٢٥٠٠٠ قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنیباڵا “ دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا ٢٠٠٠ قوتابییە.
ماستی هەولێر هێشتا کوالێتییە بەرزەکەی خۆی لەدەست نەداوە و دانیشتووانی هەولێر بە تام و چێژێکی تایبەتەوە لێی دەڕوانن، بەتایبەتیش مەراقییان ماستی مەڕە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و کۆچی گوندنشینان بۆ شار، پیشەی ئاژەڵداری وبەرهەمهێنانی ماستی خۆماڵی کەمێک ڕووی لە کزی کردووە. عەبدولڕەزاق ئیسماعیل، ناسراو بە “مام عەبدولڕەزاق”، ماستفرۆشێکی دێرینی بازاڕی شێخەڵڵایە و ماوەی ٣٠ ساڵە لەو بازاڕەداکاردەکات و ئەو نهێنی جیاوازی نێوان جۆرەکانی ماست و هۆکاری گرانبەهایی هەندێکیان ئاشکرا دەکات. مام عەبدولڕەزاق کە لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە لەگەڵ باوکی دەستی بەم کارە کردووە، باس لەوە دەکات کە سەرجەم بەرهەمەکانیان لە گوندەکانیدەوروبەرەوە بۆ دێت، وەک گوندەکانی بانەقەڕات، گۆمەزەردی، خەندەک. جیاوازیی نێوان ماستەکان بە گوتەی مام عەبدولڕەزاق، جیاوازیی سەرەکی نێوان جۆرەکانی ماست لە تام و چەوریدایە: • ماستی مەڕ: بە بەهاترین و بەتامترین جۆری ماست دادەنرێت و نرخەکەشی گرانترە. • ماستی بزن: بۆ دروستکردنی ماستاو “دۆ” زۆر بەکاردێت، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ماستی مەڕ تێکەڵ بکرێت. • ماستی مانگا: بەهۆی هەرزانیی نرخەکەیەوە خواستی زۆری لەسەرە، بەڵام بۆ ماستاو گونجاو نییە چونکە “پرتک پرتک” دەبێت و وەکپێویست تێکەڵ نابێت. نرخی ماستی بزن بە ٣ هەزار دینار و ماستی مانگاش لە نێوان ٢,٥٠٠ بۆ ٢,٧٥٠ دینارە. مام عەبدولڕەزاق ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی باری ئابووری خەڵکەوە، ماستی مانگا فرۆشی زیاترە، بەڵام ئەوانەی توانای کڕینیان هەیە،هەمیشە ماستی مەڕ هەڵدەبژێرن. یەکێک لە ڕێگاکانی ناسینەوەی ماستی سروشتی ئەوەیە کە بە تێپەڕبوونی کات زووتر ترش دەبێت و ئاوەکەی جیا دەبێتەوە، بەپێچەوانەی ئەوماستانەی کە ماددەی پارێزەریان تێدایە. بۆ دروستکردنی ماستاوێکی بەتام، باشترین هەڵبژاردە تێکەڵکردنی ماستی مەڕ و بزنە، چونکە ماستی مانگا شل و “لوسە” و ئەو تامەتایبەتە نادات بە دەستەوە. فرۆشیارە دێرینەکەی بازاڕی شێخەڵڵا جەخت لەوە دەکاتەوە کە کڕیاری تایبەتی خۆی هەیە و متمانەی لەسەر بەرهەمەکانی دروست کردووە. ئەو داوا دەکات کڕیاران هۆشیاربن لەوەی چی دەکڕن و لە سەرچاوەی بەرهەمەکان دڵنیابنەوە.
کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زار لە هەولێر بەڕێوەچوو دوێنی سێشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ ساسان عەونی، وەزیریشارەوانی؛ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، لەوانە دیاریکردنی سنووری گوندەکان (حەرەمی گوند)، ڕێگریکردن لەزێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتی، و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە زەوی و زار. لە وتەیەکدا، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی زێدەڕۆیی کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێکاری یاساییبەرانبەر هەر سەرپێچیکارێک بگیرێتەبەر هەروەها داوای کرد بە زووترین کات میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی حەرەمیگوندەکان بدۆزرێتەوە. لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرد و دڵنیایی لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێزگرتن لەهاووڵاتییان لە فەرمانگەکاندا کردەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی، هەروەها پارێزگای هەولێر پێکبهێنرێت. ئەم لیژنەیە ئەرکی یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسانەی پێ سپێردراوە و دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات.
لە خوارەوەی بازاڕی قیسەری سەربازێکی ون هەیە کە بە سیستەمی ئاگر کوژێنەوە گەورە ناو دەبرێت…
